مامۆستا کرێکار‌و حه‌قیقه‌ته‌کانی چه‌ند ساتێکی ژیانی

نوسینی : سۆران عومه‌ر
ئیسڵاح و هێزی دووی سۆران .
ئیسڵاح بنکه‌ی سه‌ره‌کی له‌سلێمانی بوو، به‌شی
سه‌ربازیشی له‌گوڵپ بوو به‌ناوی هێزی سه‌ید قوتب که‌دوواجار سه‌یدی ئامۆزای مامۆستا
کرێکار به‌رپرسی ئه‌و هێزه‌بوو، پاش بارگرژییه‌کانی ناو مه‌ڵبه‌ندو مزگه‌وتی جیهاد
له‌گه‌ڕه‌کی هه‌واره به‌رزه، ئیسڵاح سلێمانی چۆڵکرد، هه‌رچه‌نده زۆرێک له‌و
که‌سانه‌ی سلێمانی باوه‌ڕیان به‌چۆڵکردنی نیوه مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی سلێمانی نه‌بوو،
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستا کرێکار به‌نهێنی له‌گه‌ڵ که‌سێکدا شه‌راکه‌تی
تیجاره‌تی هه‌بوو، به‌چاکی زانی پرۆژه‌که‌ی
ده‌رباز بکات و هه‌موو ئیسڵاح و ئه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵییه‌تی بچینه گوڵپ.
له‌وکاته‌دا که‌له سلێمانی مابوینه‌وه له‌یه‌کێک
له‌و جومعانه‌دا که‌مامۆستا کرێکار نوێژی هه‌ینی کرد به‌رپرسێکی ئێرانی هات بۆ
لامان، من وه‌ک نوێنه‌ری مامۆستا کرێکار له‌گه‌ڵی دانیشتم و نیوه‌ڕۆش میوانی ئێمه
بوو شفته‌مان هه‌بوو، ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیه وتی به‌مامۆستا کرێکار بڵێ ئاماده‌ین
بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌پشتی بین به‌مه‌رجێک سلێمانی بکاته
مه‌رکه‌زی خۆی، به‌ڵام مامۆستا کرێکار وتی با ئه‌وه‌مان له‌گوڵپ بۆ بکه‌ن ئێمه
سلێمانی چۆڵ ده‌که‌ین، دواتر زانیمان که‌مه‌سه‌له‌که به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی
مامۆستا کرێکاره. له‌وێ خولێکی سه‌ربازی کرایه‌وه بۆ ماوه‌ی (2) مانگ بۆ که‌سانی
ناو ئیسڵاح، به‌ڵام به‌شاره‌زایی و لێهاتویی سه‌ربازی هێزی دووی سۆران، پاش
ته‌واوبونی خوله‌که، له‌کاتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوو له(1/9/2001)دا جوندولئیسلام
له‌کوردستانی عیراق ئیعلانکرا!!به‌بێ ئه‌وه‌ی مامۆستا کرێکار زانیاریشی به‌مه
هه‌بێت! جوندولئیسلام له‌یه‌که‌مین به‌یاننامه‌یدا ئیعلانی جیهادو پاککردنه‌وه‌ی
ناوچه‌ی هه‌ورامان و شاره‌زوری کرد له‌هێزه عه‌لمانییه‌کان، ئه‌م گروپه (جوند)
به‌ئه‌میری (ئه‌بو عه‌بدوڵڵای شافیعی) ڕاگه‌یه‌ندرا، ئه‌م گروپه پێکهاته‌ی
یه‌کگرتنی حه‌ماس و ته‌وحیدو هێزی دووی سۆران بوو که‌تێیدا عومه‌ر بازیانی حه‌ماس و
به‌ختیاری ته‌وحید که‌ناسرابوو به‌ئه‌بو به‌سیر، بوونه ئه‌ندام شورای جوندو
سه‌رکردایه‌تی حزبه‌که‌یان برده ناوچه‌ی بیاره‌و رادیۆیه‌کیان دامه‌زراندو
ده‌ستیانکرد به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌کانیان که‌هه‌ر له‌یه‌که‌م
به‌یاننامه‌وه ئه‌وه بڵاوبویه‌وه که تاڵیبان له‌کوردستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه
تاگه‌یشت به‌وه‌ی به‌دوای (10) رۆژ له‌ڕاگه‌یاندنی جوندولئیسلام، کاره‌ساتی (11)ی
سێبته‌مبه‌ر رویدا‌و به‌دوا ئه‌مه‌شدا له (21/9/2001) کاره‌ساتی گه‌وره‌ی خێڵی
حه‌مه رویدا که‌دونیا له‌سه‌ر جوند کۆکرایه‌وه به‌وه‌ی نزیکه‌ی (50) پێشمه‌رگه‌ی
یه‌کێتیان کوشتووه‌و هه‌ندێکیشیان سه‌ربڕیون.
جوندولئیسلام متمانه‌ی
به‌مامۆستا کرێکار نه‌بوو
کاتێک جوندولئیسلام راگه‌یه‌ندرا، مامۆستا کرێکار
له‌گوڵپ وتارێکی هه‌ینی پێشکه‌شکرد که‌تێیدا دژایه‌تییه‌کی به‌رچاوی ئه‌و گروپه‌ی
کرد‌و به‌مه‌ترسیدارترین گروپی ئیسلامی ناساندنی، به‌وه‌ی که‌کوردستان ده‌که‌نه
جه‌زائیرو فتوای کوشتنی منداڵی به‌ربێشکه‌ش ده‌ده‌ن، ئه‌و له‌و وتاره‌ی هه‌ینی
له‌گوڵپ، ئاماژه‌ی به‌زۆرکاری ناشارعی جوندولئیسلام کرد که‌گوایه به‌چی شه‌رعێک
رێگه به‌خۆیان ده‌ده‌ن له‌دیواری ماڵانه‌وه بچنه ژووره‌وه بۆ لێپێچینه‌وه له‌و
ماڵانه‌ی که‌مۆسیقاو گۆرانی لێده‌ده‌ن...هتد، به‌مجۆره مامۆستا کرێکار هێرشی توندی
کرده سه‌ریان، یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که‌بووه هۆی توڕه‌بوونی ناوبراو
له‌جوندولئیسلام ئه‌وه‌بوو که‌به‌بێ ئاگاداریی مامۆستا کرێکار ئه‌و گروپه‌یان
راگه‌یاندو ئیسڵاح وه‌ک ته‌نها گروپی بێلایه‌ن له‌ونێوه‌نده‌دا مایه‌وه،
جگه‌له‌وه جوندولئیسلام متمانه‌ی به‌مامۆستا کرێکار نه‌بوو تاکو له‌دروستبوونی
حزبه‌که‌یان ئاگاداریی بکه‌ن، هه‌رچه‌نده مامۆستا کرێکار خۆی بۆ ئه‌وه‌دانابوو
ببێته ئه‌میری ئه‌و گروپه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌شیان به‌هێڵی سوور دانابوو، وه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مامۆستا کرێکاریان به‌ئه‌میری خۆیان په‌سه‌ند نه‌بوو، بۆیه
مامۆستا کرێکار ده‌یووت ئه‌مانه مه‌ترسیدارن و عه‌ره‌بیان له‌گه‌ڵه، منیش
ئه‌زموونی زۆرم هه‌یه که‌ژیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب بۆ کورد سته‌مه، جگه‌له‌وه
له‌چه‌ند دیدارێکی نێوان گروپی ئیسڵاح و هێزی دووی سۆراندا ئه‌بو وائیل و ئه‌بو
عه‌بدولڕه‌حمانیان پێ نه‌ناساندبوو وه‌ک نه‌بوونی متمانه، بۆیه مامۆستا کرێکار
ده‌یووت ئه‌وان ئاماده نه‌بون عه‌ره‌بێک به‌ئێمه بناسێنن و به‌هه‌ڵه ناو‌و
ناونیشانیانمان پێبده‌ن، ده‌بێت چۆن بتوانین له‌گه‌ڵیان پێکبێین؟
له‌لایه‌کی
تره‌وه له‌و قۆناغانه‌دا که‌کۆمه‌ڵ و جوندولئیسلام له‌یه‌کگرتندا بوون، مامۆستا
کرێکار زۆری پێ‌ناخۆش بوو، بۆیه له‌هه‌وڵی سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌و کاره‌دا بوو
به‌ڕاده‌یه‌ک دووای هه‌موو دانیشتێکی کۆمه‌ڵ و جوند داوای ده‌کرد جوند له‌گه‌ڵ
ئه‌ویش موناقه‌شه‌ی ئه‌و دانیشتانه بکه‌ن و رێگری سه‌رکه‌وتنی یه‌کگرتنه‌که‌ی
ده‌کرد، جگه له‌وه بۆخۆی په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێری هه‌بوو له‌گه‌ڵ شه‌وکه‌تی حاجی
مشیر بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌کێتی بڵێت ئێوه رازین من ببمه ئه‌میری ئه‌و گروپه‌و ناو‌و
ئاڵا‌و دروشمیان بگۆڕم و له‌گه‌ڵ ئێوه‌ش پێکبێم؟ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا شه‌وکه‌تی
حاجی مشیر له‌تاڵه‌بانیه‌وه پاره‌یه‌کی باشی دا به‌مامۆستا کرێکار، بۆ ئاشکرا
نه‌بوونی پاره‌که‌و چۆنێتی سه‌رفکردنی و سه‌رچاوه‌ی پاره‌که‌ی، مامۆستا کرێکار
برایه‌کی خۆی هێنا کردی به‌به‌رپرسی مالیه به‌ناوی وه‌لید، که‌ئێسته له‌سلێمانی
فه‌رمانبه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌زانێت مامۆستا کرێکار چی پێده‌دات و چی بۆ دێت و
له‌کێ و له‌کوێوه پاره‌ی بۆ دێت!
ئه‌وه‌بوو پاش یه‌کگرتنی گروپی ئیسڵاح و
جوند، ئه‌نسارولئیسلام راگه‌یه‌ندرا به‌ئه‌میرێتی مامۆستا کرێکار‌و له‌گه‌ڵ
تاڵه‌بانی له‌قه‌ڵاچۆلان دانیشتنی کرد‌و شه‌و له‌ئوتێل ئه‌بوسه‌نا له‌شاری سلێمانی
مایه‌وه‌و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکیش عومه‌ر حه‌مه عه‌لی ئه‌ندامی شورای
ئه‌نسارولئیسلام له‌سلێمانی له‌باره‌گای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی مایه‌وه، ئه‌مه‌ش
دوای ئه‌و مێژووه بوو که‌تێیدا ته‌قه له‌د.به‌رهه‌م کراو خه‌ڵکێکی زۆر
ده‌ستگیرکرابوون له‌سلێمانی، کاتێکیش مامۆستا کرێکار گه‌ڕایه‌وه، له‌گه‌ڵ خۆی
کوڕه‌که‌ی ئه‌بوو وائیل و چه‌ند گیراوێکی تری برده‌وه که له‌زیندانی ئاسایشی
یه‌کێتی به‌ندبوون.
ئه‌مه ئه‌وکاته بوو که عومه‌ر بازیانی فتوای
کافربوونی مامۆستا کرێکاری ده‌رکردو به‌مورته‌دی ده‌زانی له‌سه‌ر پۆشینی جلوبه‌رگی
چاکه‌ت و پانتۆڵ و چونی بۆلای تاڵه‌بانی و ئه‌و قسانه‌ی لای تاڵه‌بانی کردویه‌تی.
بارودۆخی پێش خێڵی حه‌مه
له‌کاتێکدا یه‌کێتی فشارێکی زۆری ده‌خسته
سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌وه‌ی که‌هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌سلیم بکات تاکو کۆنترۆڵی
ناوچه‌کانی جوندولئیسلام بکات، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکی سه‌ره‌تاکانی مانگی ئه‌یلولی
ساڵی (2001)، مامۆستا مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز له‌ئوتێل پاڵاس مایه‌وه‌و دانیشتنی
به‌رده‌وامی ده‌کرد له‌گه‌ڵ کۆسره‌ت ره‌سوڵ و ئه‌ندامانی تری مه‌کته‌ب سیاسی
یه‌کێتی و له‌دووا دیداریشدا تاڵه‌بانی بینی، سه‌ره‌نجام بزووتنه‌وه رێگه‌یدا هێزی
یه‌کێتی نیشتمانی بگه‌ڕێته‌وه هه‌ڵه‌بجه‌و سیروان، له‌وێشه‌وه روویکرده ناوچه‌ی
عه‌نه‌ب و رووه‌و گونده‌کانی نزیکی خورماڵ هێزی به‌ره‌و قوڵایی برد، تاگه‌یشتنه دێ
کۆن و خیڵێ حه‌مه، له‌م کاته‌دا که‌جوند هه‌ستی به‌مه‌ترسی نزیک بوونه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه ده‌کرد، عه‌نه‌بی ته‌قانده‌وه‌و کشایه‌وه به‌ره‌و گرده درۆزنه،
به‌ڵام شنروێی گرت، بیاره‌ی کۆنترۆڵ کردبوو، کۆمه‌ڵی ئیسلامیش نه‌یده‌هێشت هێزی
یه‌کێتی له‌گردی گۆوه روو بکاته خورماڵ، هێزی یه‌کێتی هاتبوونه گوندی ته‌پی
سه‌فا که‌گوندی ماڵی (شه‌وکه‌تی حاجی مشیر) بوو، له‌شه‌وێکدا جوند په‌لاماری ئه‌و
گونده‌ی دا‌و کوژراو‌و برینداری لێکه‌وته‌وه‌و دوو ئه‌ندامی جوندولئیسلام به‌سه‌ختی
بریندار بوون، له‌ڕێگه‌ی ته‌حسین عه‌لی عه‌بدولعه‌زیزه‌وه ئێران ئه‌و دوو
برینداره‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام به‌مه‌رجی پێدانی (100,000) سه‌د هه‌زار دیناری چاپی
سویسری بۆ چاره‌سه‌رکردنیان، چونکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه چه‌ندین جار وه‌فدی
ئێرانییه‌کان هاتنه بیاره بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی جوندولئیسلام ببینن، به‌ڵام
ئه‌وان ره‌تیان ده‌کرده‌وه‌و به‌پاسه‌وانه‌کان ئیهانه‌یان ده‌کردن و
ده‌ریانده‌کردن.
مامۆستا کرێکار له‌هه‌وڵی په‌یوه‌ندی دروستکردنی جوندو
ئیران‌دا بوو یه‌کێک له‌و نهێنیانه‌ی که‌تاکو ئێسته لای زۆر که‌س ئاشکرا نیه
په‌یوه‌ندی نهێنی نیوان جوندو ئێران بوو مامۆستا کرێکار ئه‌یوت ناکرێت لێره‌دا کار
بکه‌یت و جه‌بهه دژی یه‌کێتی بکه‌یته‌وه‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت که‌ئێران
په‌یوه‌ندیت نه‌بێت، مامۆستا کرێکار ده‌یووت ئه‌مانه شێتن له‌سیاسه‌ت دا یان
موراهیقن، له‌چه‌ندین دانیشتن‌دا که‌به‌ئاماده‌بوونی ئه‌بوائیل و ئه‌بو
عه‌بدولره‌حمان و هه‌ڵگوردو ئه‌یوب ئه‌فغانی به‌ڕێوه‌چوو له‌گوڵپ و بیاره و تێیدا
به‌شدار بووم داوای لێده‌کردن که ئه‌م واته مامۆستا کرێکار، ئاماده‌یه
په‌یوه‌ندییان بۆ دروست بکات له‌گه‌ڵ ئێران تاکو چه‌کو پاره‌یان لێ وه‌ربگرێت،
به‌ڵام ئه‌وان ئه‌یانوت مامۆستا باوه‌ڕمان به‌هاوکاری ڕافیزه نیه ئێمه
سومعه‌یه‌کمان هه‌یه له‌خلیج و لای زانایانی موئه‌یدی جیهادیه‌کان چۆن له‌گه‌ڵ
ئێران په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستین، بۆیه مامۆستا کرێکار کاتێک بوو به‌ئه‌میری
ئه‌نسارولئیسلام و گه‌ڕایه‌وه ئه‌وروپاو هاته‌وه ئێران ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک
له‌ئێران لای ئێرانیه‌کان میوان بوو، له‌ماڵی برایه‌ک دایان‌نابوو بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت قه‌ناعه‌ت به ئه‌نسارولئیسلام بکات بچنه تاران و له‌وێ له‌گه‌ڵ
ئێرانیه‌کان ئیتفاقیه‌یه‌ک ئیمزا بکه‌ن تاکو ئه‌نسار بۆ ئێران کار بکات، مامۆستا
کرێکار زۆر له‌هه‌وڵدا بوو که‌ئه‌بوو عه‌بدوڵلا ڕازی بکات بچێته تاران
به‌زه‌مانه‌ت، به‌ڵام ئه‌نسار پێیان سه‌یر بوو مامۆستا کرێکار قسه‌ی واده‌کات و
ئه‌وان بۆ پاره‌هێنانه‌وه ناردویانه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ئه‌و هاتۆته‌وه
له‌تاران دانیشتووه‌و به‌ئێرانیه‌کانی وتووه من ئه‌نسار ته‌سلیم به‌ئێوه ئه‌که‌م
به‌مه‌رجێک بمانپارێزن و له‌و ناوچه زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌مان بکه‌ن، به‌ڵام دیاربوو
ئه‌م مه‌سه‌له له‌کاتێکدا بوو که‌ئه‌نسار قه‌بری نه‌قشبه‌ندیه‌کانی له‌خانه‌قای
بیاره‌و باخه کۆن هه‌ڵکه‌ندبوو کاردانه‌وه‌ی توندی دروست کردبوو، سه‌ره‌تا ئێران
داوای‌کرد مامۆستا کرێکار ئه‌و کاره ئیدانه بکات، ئه‌وه‌بوو که‌ناڵی جزیره‌یان بۆ
نارد له‌تاران دیدارێکی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداو ئیدانه‌ی ئه‌و کاره‌ی ئه‌نساری کرد،
کاتێک ئه‌نسار به‌مانه‌ی زانی به مامۆستا کرێکاریان وت یان وه‌ره‌وه بزانین چیت
کردووه له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌رت ئیسپات بێت ئه‌وا
دادگاییت ده‌که‌ین، یان ئیتر هاتنه‌وه‌ت بۆ لای ئێمه مه‌حاڵه‌و ئه‌بوو عه‌بدوڵڵاش
ده‌خه‌ینه‌وه جێگاکه‌ت و شه‌رعه‌ن ئه‌ماره‌تت له‌ده‌ستداوه، مامۆستا کرێکار
نه‌یتوانی ئه‌نسار قه‌ناعه‌ت پێ بکات، له‌وکاته‌دا جه‌لال تاڵه‌بانی له‌تورکیا بوو
مامۆستا کرێکار له‌په‌یوه‌ندیدا بوو له‌گه‌ڵی تاکو ئه‌گه‌ر مامۆستا کرێکار
ئه‌توانێت ئه‌نسار قه‌ناعه‌ت پێ بکات و که‌سی سه‌ره‌کیان بێته تاران ئه‌وا
تاڵه‌بانیش ئه‌چێته تاران که‌ئه‌وکات به‌رپرسی ئیتڵاعاتی کوردستان له‌نێوان ئێران
و مامۆستا کرێکار‌و تاڵه‌بانیدا بوو، به‌ڵام مامۆستا کرێکار نه‌یتوانی قه‌ناعه‌ت
به‌ئه‌نسار بکات بۆیه داوای له‌ئێران کرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وروپا، ئێرانیه‌کان
داوایان لێکرد که‌له‌وێ بمێنێته‌وه به‌لام مامۆستا کرێکار ڕازی نه‌بوو چونکه هیچی
بۆ نه‌کراو نه‌شیتوانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ بیاره چونکه ئه‌نسار ئه‌وه‌ی بۆ ئاشکرا
بوو که‌مامۆستا کرێکار له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کان سه‌وداو مامه‌ڵه‌ی پێوه کردوون،
ئێرانیه‌کان مامۆستا کرێکاریان ڕه‌وانه‌ی هۆڵه‌ندا کرده‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی
جه‌وازه‌که‌ی کێشه‌ی تێدا بوو پاشان سیمای که‌سێتیه‌کی ئیسلامی هه‌بوو
له‌فڕۆکه‌خانه ده‌ستگیرکرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچی له‌سه‌ر نه‌بوو چه‌ند جارێک سی
ئای ئه‌یی بینی له‌زیندانه‌که ناردیانه‌وه بۆ نه‌رویج به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گوڵێک
کاڵتری پێ بڵێن! ئه‌نساریش پاش ئه‌وه به‌یانێکی ده‌رکردو له‌ئه‌میرێتی ده ریکرد،
له‌نوسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌نساریشدا ئه‌وه تۆمارکراوه به‌ناوی "جماعه انصار
الاسلام –شواهد من تاریخ اول رایه جهادیه للتمکین والاماره فی العراق"
که‌نوسیویانه به‌به‌شێکدا به‌ناوی (فشل کریکار فی القیاده وعزله عن الجماعه
واعاده تنصیب ابی عبد الله الشافعی باجماع الشوری امیر : نوسیویانه (ان استیطان
کریکار فی دولة النرویج وبعده عن دیار الامارة واللجوء الذی کان یتمتع به فی اوروبا
وعدائه المعلن لحزب جلال ادى الى اخلاله فی التواجد فی ارض الجماعة وممارسة ادارتها
على نطاق الاستمرار والدوام فکان هذا یعد عامل فشل اساسی فی القیادة .
وعدم
انضباطه بمقررات الاتفاقیة وبما یخص صلاحیات الامیر فی مسالة التصریحات الاعلامیة
ادى الى عزله عن منصب الامارة).
داستانی خێڵی حه‌مه، کاره‌ساتی
سێبته‌مبه‌ری کورد
داستانی خێڵی حه‌مه، وه‌ک جوند به‌وجۆره ناوی ئه‌و شه‌ڕه‌ی
ده‌هێنا، رۆژی خێڵی حه‌مه ئه‌و کاتژمێری سفره بوو که له‌زه‌مه‌قیی نزیک
له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌په‌لاماری هێزێکی جوندولئیسلام بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی پڕ
له‌پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی ده‌ستی پێکردو پڕیشکی شه‌ڕ گه‌یشته خێڵی حه‌مه.
له‌پێش ده‌ستپێکی ئه‌و شه‌ڕانه‌دا، جوندولئیسلام بڕیاری دابوو زه‌برێکی کوشنده
بدات له‌هێزه‌کانی یه‌کێتی بۆ ئه‌وه‌ی جورئه‌تی هاتنه پێشه‌وه‌یان له‌ناوچه‌که
نه‌بێت، ئه‌وه‌بوو په‌لاماری هێزێکی یه‌کێتییان دا له‌ناو گوندی خێڵی
حه‌مه.
له‌م شه‌ڕه‌دا نزیکه‌ی (43) پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی کوژران، هه‌موو ئه‌و
پێشمه‌رگانه‌ش له‌دوو ماڵی به‌شی باشووری خۆرئاوای گونده‌که‌دا کوژراون، یه‌کێک
له‌و پێشمه‌رگانه که‌تادووا فیشه‌ک ته‌سلیم نه‌بووه‌و له‌نێو گه‌وڕێکی گڵ‌دا بووه،
ژوره‌که‌ی به‌سه‌ردا ده‌ڕوخێنن و سه‌ریده‌بڕن.
تاکو ئێستاش ئه‌و دوو ماڵه‌ی
که‌ڕووداوی خێڵی حه‌مه‌ی تێدا دروستبووه، باس له‌وچیرۆکه ترسناکانه ده‌که‌ن
که‌هاتونه‌ته‌وه‌و بینیویانه نزیکه‌ی (43) ته‌رم له‌حه‌وش و هه‌یوان و
ژوره‌کانیاندا له‌خوێندا شێواون، ئه‌م چیرۆکه کاریگه‌ری ده‌رونیی خراپی له‌سه‌ر
ئه‌و دوو خێزانه دروستکردووه‌و هه‌رگیز ئه‌و رۆژانه‌یان بیرناچێته‌وه‌و هه‌میشه
باسی لێوه‌ده‌که‌ن، ئه‌وان ده‌شڵێن ئێمه به‌هۆی ئاڵۆزی ناوچه‌که‌وه ماڵ و گوندمان
چۆڵکردبوو، پاش شه‌ڕه‌که گه‌ڕاینه‌وه بۆ سۆراغی ماڵه‌که‌مان، به‌ڵام ئه‌وه‌مان
بینی که‌هه‌رگیز له‌بیرمان ناچێت، ئه‌م دوو خێزانه که‌خزمی یه‌کترین و تاکو ئێسته
له‌و خانووه‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن که‌ئه‌و کاره‌ساته‌ی تێدا دروستبووه.
پاش
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ته‌رمه‌کان ده‌که‌نه دوو عاره‌بانه‌ی مه‌کینه‌وه‌و به‌نیازی
گه‌یاندنه‌وه به‌یه‌کێتی، رێگه نادرێت له‌خورماڵه‌وه تێپه‌ڕێت، بۆیه هه‌موو
ته‌رمه‌کان ده‌به‌نه ناوچه‌ی عه‌نه‌ب و له‌وێ چه‌ند مامۆستا‌و ڕیش سپییه‌کی
ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌چن ته‌رمه‌کان ده‌هێننه‌وه، پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و
(43) پێشمه‌رگه‌یه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی، شه‌قامه‌کان به‌خۆپیشاندان دژی
جوندولئیسلام ته‌نی و سه‌رنجی ئه‌مریکای بۆ ناوچه‌که‌و بوونی گروپێکی مه‌ترسیدار
له‌کوردستان راکێشا.
مامۆستا کرێکار له‌کاتی خێڵی حه‌مه له‌کوێ
بوو؟
کاتێک خێڵی حه‌مه رویدا، یه‌کێتی توشی شۆک بوو، به‌جۆرێک که‌س
نه‌یوێرابوو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌تاڵه‌بانی بڵێت تاکو چه‌ند رۆژێک، پاش ئه‌وه‌ی
تاڵه‌بانی به‌مه ده‌زانێت، نامه‌یه‌ک بۆ م.مه‌لا عه‌لی ده‌نوسێت که‌ئه‌گه‌ر هه‌ر
ئه‌مشه‌و هه‌ڵه‌بجه چۆڵنه‌کات، ئه‌وا به‌سه‌ریدا ده‌یڕوخێنێت، بزووتنه‌وه‌ش
له‌دووای مه‌غریب به‌ئۆتۆمبێل و به‌پێ به‌ڕێککه‌وت به‌ره‌و ته‌وێڵه، که‌باره‌گای
ته‌حسین عه‌لی عه‌بدولعه‌زیزی لێ‌بوو. ئه‌و رۆژه‌ی که‌خێڵی حه‌مه روویداو به‌ماوه‌ی
مانگێک پێش ئه‌وه مامۆستا کرێکار له‌نه‌رویجه‌وه گه‌ڕایه‌وه کوردستان و
له‌ناوچه‌ی گوڵپ نیشته‌جێبوو، به‌ڵام بۆ له‌ده‌ستنه‌چوونی ژیانی نه‌رویجی، خالید
ره‌نجده‌ری برای ئاگاداری کرد که له‌میدیاکانی نه‌رویج باس له‌وه ده‌که‌ن مامۆستا
کرێکار ده‌ستی هه‌بووه له‌کوشتاری خێڵی حه‌مه‌داو ئه‌گه‌ر وابڕوات ئه‌وه ناتوانێت
بگه‌ڕێته‌وه نه‌رویج یان ده‌یده‌نه داگا!!
مامۆستا کرێکار که له‌و
کوشتارگه‌دا بوونی له‌ناوچه‌ی گوڵپ هه‌بوو، به‌ڵام هه‌وڵیدا به‌نهێنی بۆ نه‌رویج
ئه‌وه بڵاوبکاته‌وه که‌ئه‌و له‌خێڵی حه‌مه بێئاگایه‌و له‌وکاته‌دا له‌کوردستان
نه‌بووه!
مامۆستا کرێکار له‌دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیدا له‌سه‌ر خێڵی
حه‌مه
مامۆستا کرێکار که له‌کاتی رودانی خێڵی حه‌مه‌دا ته‌ماشاکارێکی
چه‌کداری کوشتارگه‌که بووه‌و له‌گوڵپیش نیشته‌جێبوو، له‌کاتێکدابوو که
له‌سه‌رجاده‌ی سه‌ره‌کی نێوان بیاره‌و خورماڵ له‌به‌رده‌م گوڵپدا بازگه‌یه‌کی
دروستده‌کرد، مامۆستا کرێکار بۆ پاکانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژییاو هاتوچۆی
ئه‌وروپای لێوه ده‌کردو سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌هێزی لایه‌نی ماددی بوو بۆ کاره‌کانی،
دوو به‌یاننامه‌ی به‌زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی نوسی و ره‌وانه‌ی خالید
ره‌نجده‌ری برای کرد تاکو بۆ زمانی نه‌رویجی وه‌ریگێڕێت و بڵاویبکاته‌وه‌و وه‌ک
به‌ڵگه‌یه‌ک به‌کاریبهێنێت بۆ پاکانه‌کردن له‌سه‌ر کاره‌ساتی خێڵی حه‌مه تاکو
نه‌رویجی له‌ده‌ست نه‌چێت، هه‌ر واش که‌وته‌وه‌و له‌ده‌ستی نه‌چوو.
مامۆستا
کرێکار له‌و به‌یاننامه‌دا ئیدانه‌ی کاره‌ساتی خێڵی حه‌مه ده‌کات و ده‌ڵێت: من
له‌و کاته‌دا له‌کوردستان نه‌بووم و له‌وڵاتی ئێران بووم!! هه‌رچه‌نده له‌واقیعدا
له‌سه‌ر کوشتارگه‌ی خێڵی حه‌مه زۆرترین ده‌ستخۆشی له‌جوند کرد‌و
به‌قاره‌مانێتییه‌کی بێوێنه‌ی له‌قه‌ڵه‌مداو سه‌رسام بوو به‌و توانا
سه‌ربازییه.
مامۆستا کرێکار هه‌وڵیدا ئه‌م دوو به‌یاننامه‌یه له‌کوردستان
نه‌گاته ده‌ستی که‌س و جوندولئیسلامیش پێی نه‌زانێت، تاکو ئه‌وه‌ی که‌وتویه‌تی و
سه‌رجه‌می ناڕاسته، ئاشکرا نه‌بێت.
مامۆستا کرێکار بۆچی سلێمانی
چۆڵکرد؟
کاتێک له‌سلێمانی ڕۆشتین بۆ گوڵپ، که‌س متمانه‌ی به‌مامۆستا کرێکار
نه‌بوو، به‌ڵام مامۆستا کرێکار داوای له‌من کرد بڕوا به‌برایانی ئیسڵاح بکه‌م تاکو
سلێمانی چۆڵ بکه‌ین و بچینه گوڵپ، مامۆستا کرێکار به‌نهێنی پێی وتم بۆیه سلێمانی
چۆڵ ده‌که‌م چونکه ئاگادارم هێزی دووی سۆران به‌نیازن له‌مانگی سێبته‌مبه‌ر
گورزێکی کوشنده له‌یه‌کێتی بده‌ن منیش له‌گه‌ڵ (ه) پرۆژه‌یه‌کی بازرگانیم هه‌یه
ده‌مه‌وێت بیگوازمه‌وه له‌سلێمانی ده‌ربازی بکه‌م و ته‌کلیفم کردوه‌و له‌هێزی دووی
سۆران هیچ نه‌که‌ن تاکو من پرۆژه بازرگانیه‌که‌م لاده‌به‌م، ئه‌وانه‌ی ئه‌وکات
بڕوایان به‌وه نه‌بوو مامۆستا کرێکار بۆ مه‌به‌ستێکی باش سلێمانی چۆڵ بکات و
بڕوایان پێی نه‌بوو یه‌کێکیان (سواره) بوو که‌دواتر له‌ئێرانه‌وه وه‌ک به‌رپرسی
که‌تائیبی کوردستان ده‌رکه‌وت، ئه‌ویتریان به‌پرسی سه‌ربازیه‌که‌مان بوو که ئێسته
له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیدایه، به‌ڵام من قه‌ناعه‌تم پێکردن که‌له‌گه‌ڵمان بێن و
بچینه گوڵپ، ئه‌وکاته 300 چه‌کداری خاوه‌ن چه‌ک و پێداویستیمان هه‌بوو، به‌جۆرێک
که‌له‌گوڵپ جێگه‌مان نه‌ده‌بویه‌وه، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک که‌ده‌رکه‌وت مامۆستا
کرێکار خه‌ریکی چی لوعبه‌یه‌که، به‌مه‌به‌ستی چی خه‌ڵکی هێناوه‌ته گوڵپ ته‌نها
پاسه‌وانه‌کانی خۆی و کاک سه‌یدی ئامۆزای و چه‌ند که‌سێکی تر به‌ده‌وریه‌وه
مانه‌وه، زۆرێک له‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان به‌مامۆستا کرێکار نه‌ما چونه ناو جوندو
به‌رپرسیارێتیشان وه‌رگرت، زۆرێکی تر له‌وانه گه‌ڕاینه‌وه سلێمانی و دانیشتین،
به‌شێکی تریش چوونه ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئه‌وکاته‌ی له‌وێ بوین مامۆستا
کرێکار بۆ خۆ حه‌شاردان له‌باخه کۆن گه‌وڕێکی وه‌رگرتبوو له‌ئافره‌تێک و ڕۆژانه
ده‌چوو پاکی ده‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دوردوره بژی، تاکو ئه‌وکاته‌شی بوو
به‌ئه‌میری ئه‌نسار ئه‌و گه‌وڕه‌ی بۆ پاک نه‌کرایه‌وه تێیدا بنوێت چونکه
ناوچه‌یه‌کی دور له‌شه‌ڕو بۆردومان بوو، ته‌نانه‌ت ڕۆژێک مارشاڵ ئازاردی ڕێکخراوی
خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی هاتن بۆ لامان بۆ کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستا کرێکار، چووم
به‌شوێنیدا گه‌وڕه‌که‌ی پاک ده‌کرده‌وه وتی تۆ له‌گه‌ڵیان دانیشه، من گه‌ڕامه‌وه
پێم وتن مامۆستا کرێکار نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه بۆیه من له‌گه‌ڵتان داده‌نیشم،
پێشم وتن وانه‌زانن خه‌ریکی داگرتنه‌وه‌ی تی ئێن تییه به‌پێکه‌نینه‌وه وتم گه‌وڕ
پاک ده‌کاته‌وه بۆ نیشته‌جێبوونمان!
بۆیه کاتێک لوعبه‌ی مامۆستا کرێکار
له‌نێوان کۆمه‌ڵی ئیسلامی و جوندولئیسلام و یه‌کێتیدا ئاشکرا بوو ئیدی که‌س
به‌ده‌وریه‌وه نه‌ما به‌جۆرێک که‌پاسه‌وانی گوڵپی بۆ نه‌ئه‌کرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
مامۆستا کرێکار به‌ڵێنی دابوو به‌یه‌کێتی که‌نه‌هێڵێت له‌ناوچه‌ی گوڵپه‌وه
که‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی شه‌ڕی خارگێڵان بوو یه‌ک فیشه‌ک بته‌قێت و هیچ شه‌ڕێک بکرێت،
یه‌ک ئێواره هێمن بانی شاری له‌ده‌ستی ڕاستی گوڵپه‌وه که‌ده‌کاته سه‌ر
ئه‌شکه‌وته‌کانی نێوان خورماڵ و ئه‌حمه‌د ئاوا‌و گوڵپ چه‌ند ته‌قه‌یه‌کی کرد
له‌گرده درۆزنه مامۆستا کرێکار به‌عه‌وره‌تی خۆی جنێوی به هێمن بانی شاریدا
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێوه ته‌قه‌ی له‌یه‌کێتی کردووه، به‌ڵام هێمن بانی شاری یه‌ک
وشه‌ی نه‌وت، وتی ئه‌ی مامۆستا تۆ له‌گه‌ڵ ئێمه عه‌هدو په‌یمانت نیه پشتیوان و
هاوکارمان بیت؟ جارێکی تر جنێوی پێدایه‌وه‌و وتی دێیته خواره‌وه یان به‌شه‌ق
داتگرم له‌و به‌رزیه؟ ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاش ته‌قه‌کردنی هێمن بانی
شاری له‌گرده درۆزنه، یه‌کێتی چه‌ند هاوه‌نێکی ئاراسته‌ی گوڵپ کرد مامۆستا کرێکار
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه نزیکی هاوه‌نه‌کان بوو بۆیه زۆر ترسا که‌به‌ربکه‌وێت.
له‌کاتی شه‌ڕه‌کاندا شه‌وانه مامۆستا کرێکار له‌کوێ ده‌نوست
؟
له‌کاتی شه‌ڕه‌کانی نێوان یه‌کێتی و جوند، زۆر شه‌و مامۆستا کرێکار خۆی
ده‌به‌ست و ده‌یووت ده‌چم بۆ که‌مین، ده‌چووه سه‌ر جاده‌ی نێوان خورماڵ و گوڵپ و
سه‌رێکی له بازگه‌که ده‌داو ده‌چویه‌وه له‌کونێکدا ده‌خه‌وت!
ئه‌و کونه
نهێنی شوێنی خه‌وی ئه‌و شه‌وانه‌ی مامۆستا کرێکار بوو که‌ده‌نگۆی هێرشی یه‌کێتی بۆ
سه‌ر ناوچه‌که هه‌بوو، ده‌چوو له‌و کونه‌دا ده‌خه‌وت و تاکو به‌یانی
پاسه‌وانه‌کانی به‌دیاریه‌وه نه‌ده‌نوستن.
ئه‌و کونه مامۆستا کرێکار بۆخۆی
دروستی کردبوو پاش ئه‌وه‌ی گه‌وڕی ئاژه‌ڵه‌کانی باخه‌کۆنی بۆ پاک نه‌کرایه‌وه،
ئه‌و کونه ده‌که‌وته پشتی ئه‌و گرده‌ی که سێ داری به‌سه‌ره‌وه بوو ده‌که‌ته
نێوان نارنجڵه‌و گوڵپ، شوێنێکی زۆر ئه‌مین بوو، ئه‌گه‌ر هه‌موو ناوچه‌که بۆردومان
بکرایه هیچ به‌ر پشتی ئه‌و گرده نه‌ده‌که‌وت مامۆستا کرێکار کونێکی تێدا دروست
کردبوو شه‌وانه پاش ئه‌وه‌ی ده‌یووت ئه‌چم بۆ که‌مین ده‌گه‌ڕایه‌وه ده‌چوو
له‌کیسه خه‌وا له‌و کونه‌دا ده‌خه‌وت، به‌یانیش ده‌یووت له‌که‌مین
گه‌ڕاومه‌ته‌وه، وه‌ک چۆن له‌گه‌ڵ شه‌وکه‌تی حاجی مشیر له سیروان دانیشتنێکی کرد‌و
په‌یامی مام جه‌لالی لێوه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی چی کردووه بتوانێت جوندولئیسلام والێ
بکات ببێت به‌ئه‌میریان و ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌یه‌وێت بۆیان بکات، هه‌ر ئه‌وکاته
مام جه‌لال به شه‌وکه‌تی حاجی مشیردا 50 هه‌زار دیناری سویسری پێدا بۆ مه‌سروفاتی
له‌گوڵپ، به‌ڵام مامۆستا کرێکار به‌و خه‌ڵکه‌ی ده‌وت ئه‌وه له‌ئه‌وروپا له‌قازانجی
پرۆژه‌کانم هێناومه‌ته‌وه، چونکه ئه‌وکات ده‌یووت قابیله چه‌ند ساڵه
له‌ئه‌وروپا پیازم پاک نه‌کردووه به‌شێکی باخیره‌یه‌کم هه‌یه!!
یه‌کێکی
تر له‌و نهێنیانه‌ی مامۆستا کرێکار که‌شه‌وانه مه‌ترسی دروست ده‌بوو له‌سه‌ر گوڵپ
ئه‌وه‌بوو که‌بۆخۆی ده‌چوو بۆ که‌مین به‌ڵام له‌و کونه‌دا ده‌نوست و به‌منی ده‌وت
هه‌ر کات زانیت هێرش دێته سه‌ر ناوچه‌که‌و گوڵپ ده‌گیرێت تۆ هیچ مه‌که سواری ئه‌و
ئۆتۆمبیله میتسیۆ بۆشیه ببه‌و دوو جانتا تایبه‌تیه‌که‌ی من سواری سه‌یاره‌که
بکه‌و له‌سه‌رگه‌ته‌وه بچۆره مه‌رزه‌که به‌ئۆتۆمبیله‌که‌وه داخڵی ئێران ببه‌و
بڵێ ئه‌مه سه‌یاره‌و ئه‌شیا تایبه‌تیه‌کانی فاتیح مامۆستا کرێکاره خۆیان ئاگادارن
و ڕێگه‌ت ده‌که‌ن بچۆره دیوی ئێران ناوی ئه‌و به‌رپرسه ئێرانیه‌شی پێ ده‌دام!!
له‌و ماوه‌دا تاکو کرایه ئه‌میری ئه‌نسار چی ده‌کرد؟
مامۆستا کرێکار
به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت براو که‌سه نزیکه‌کانی
له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه له‌لایه‌ن شه‌وکه‌تی حاجی مشیر ده‌ربارزکران و گه‌ێنرانه گوڵپ،
خانوو ماڵه‌که‌یان پارێزراو بوو له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه، یه‌کێتی به‌ڵێنی زۆری
پێدابوو که ئه‌گه‌ر بتوانێت جوند ئیحتیوا بکات ئه‌وا شتی زۆری بۆ ده‌که‌ن، بۆیه
کاتێک جوند له‌شه‌ڕی شنروێ شکاو 17 سه‌رکرده‌ی کوژرا، ڕادیۆی گواسته‌وه بۆ
سه‌رگه‌ت و ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ناچار ببن پێیان ئاساییه ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن،
له‌وکاته‌دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌کۆبونه‌وه‌دا بوون بۆ یه‌کگرتن، به‌ڵام
مامۆستا کرێکار هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا ئه‌وکاره سه‌رنه‌گرێت چونکه زۆر
زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێلایه‌نه‌کان هه‌موویان چوبونه‌وه ناو
کۆمه‌ڵی ئیسلامی، بۆیه کاری له‌سه‌ر سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و یه‌کگرتنه ده‌کرد،
ئه‌وکاته‌ی جوند پێویستی به‌پاره بوو، دۆخی باش نه‌بوو، مامۆستا کرێکار ده‌یووت
ئه‌مانه شێتن چونکه مانای نیه تۆ لێره‌دا بیت و له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندیت
نه‌بێت ناکرێت ئاغای فڵان و فیسار بێن و جوندێک پێی بڵێت له‌کوێوه هاتوویت
بگه‌ڕێره‌وه بۆ ئه‌وێ ئێوه ڕافیزه‌ی کافرن! ئه‌وکاته مامۆستا کرێکار مامۆستا
کرێکاریان به‌ئه‌میر قبوڵ کرد به‌ڵام به‌مه‌رج، مامۆستا کرێکار زۆر له‌هه‌وڵی
ئه‌وه‌دا بوو که‌په‌یوه‌ندی نێوان جوندو ئێران دروست بکات، بۆیه کاتێک
له‌ئێرانه‌وه ناردیانه‌وه بۆ ئه‌وروپا تاکو پاره بهێنێته‌وه‌و به‌زویی
بگه‌ڕێته‌وه، مامۆستا کرێکار هاته‌وه ئێران کاتی ده‌رهێنانی گۆڕه‌ی شێخه‌کانی
بیاره بوو، مامۆستا کرێکار ده‌یزانی دۆخه‌که مه‌ترسیداره‌و به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت
و ئه‌نسار چاره‌نوسی نیه له‌کوردستاندا، له‌ئێران مایه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک،
زۆر ناردیان به‌شوێنیدا پێیان وت ده‌تگه‌یه‌نینه‌وه بیاره چی ده‌که‌ی له‌ئێران؟
به‌ڵام مامۆستا کرێکار له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کان مایه‌وه و به‌سه‌فقه‌یه‌ک وه‌ک
له‌پێشتر باسم لێوه‌کرد.
ئێسته‌ش له‌نه‌رویج زۆر ئازاده‌و موخابه‌راتی ئه‌و
وڵاته پاراستویه‌تی و وه‌ک خۆی به‌وردی باسی لێوه‌کرد شوێنیان بۆ دابین کردووه‌و
چاودێری قورسی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌توانێت زه‌فه‌ری پێ به‌رێت، مامۆستا
کرێکار نه له‌لیستی تیرۆری ئه‌مریکادایه نه‌داواکراوه لای ئه‌مریکا نه‌ڕۆژێک
ویستویان بیگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مریکیه‌کان پێویستیان پێیه‌تی بیهێننه‌وه
کوردستان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بێداری ئیسلامی که‌یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ له‌گه‌شه
ڕابگرێت و سه‌رقاڵی قسه‌و قسه‌ڵۆکیان بکات، چونکه له‌هه‌موو ئه‌وروپا یه‌ک
داواکراو نه‌ماوه له‌زینداندا نه‌بێت که‌چی مامۆستا کرێکار زۆر ئازادانه
ده‌سوڕێته‌وه، له‌نێو ماڵ و منداڵه‌که‌یدایه وه‌ک هه‌میشه دواین شوێنی ئه‌وێ
بووه له‌هه‌موو شه‌ڕو کێشه‌یه‌کدا، له‌هه‌موو ته‌مه‌نیشیدا ته‌قه‌ی له‌هیچ
شه‌رێکدا نه‌کردووه‌و به‌شداری یه‌ک شه‌ڕی نه‌کردووه که‌چی باسی جیهاد ده‌کات!
جیهادی ئێسته‌شی بۆته جنێودان به‌ئه‌م مسوڵمان و ئه‌و سه‌رکرده‌ی ئیسلامی
که‌ئه‌وان هه‌میشه له‌واقیعه‌که‌دا ماونه‌ته‌وه‌و خاوه‌نی ئه‌ساڵه‌ت و ڕاستگۆیی
بون و له‌هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌ک هه‌ڵنه‌هاتوون. ئێسته‌ش باسی جیهاد ده‌کات به ماوس و
گیبۆرد و ئه‌نتی ڤایرۆس ده‌کات! له‌سه‌ر کورسی پێنج تایه. ئه‌و بۆخۆی به‌ڕه‌وای
ده‌بینێت له‌نه‌وه‌ده‌کاندا له‌ئوتێل ئاشتی سلێمانی له‌گه‌ڵ سی ئای ئه‌ی دانیشتن
بکات، بۆ خۆی به‌ڕه‌وای ده‌بینێت ئه‌عوانه‌کانی بێنه‌وه سلێمانی و به‌ده‌مانچه‌وه
بگه‌ڕێن به‌ڵام خه‌ڵکێکی تر له‌سه‌ر کاسێتێکی ئه‌و منداڵی هه‌تیوو که‌وتووه، ئه‌و
بۆخۆی به‌ڕه‌وای ده‌بینێت موخابه‌راتی نه‌رویجی له‌شوێنی نادیاری ئه‌مین دایبنێت و
بیپارێزێت و کوێی پێ خۆش بێت بۆی دابین بکات! بۆ دژایه‌تی ئیسلامیه‌کانیش ئازادی پێ
ببه‌خشن، له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی وه‌ک گۆڕانیش له‌ڕێگه‌ی برا کۆنه یه‌کێتیه‌که‌یه‌وه
له‌ئه‌ڵمانیا به‌ناوی (حه‌مه عه‌لی) ڕێک بکه‌وێت ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا
بیهێننه‌وه سلێمانی!
سه‌رده‌می هه‌ڵوه‌رینی که‌سه‌کانی ده‌وری مامۆستا
کرێکار
مامۆستا کرێکار کاتێک گه‌ڕایه‌وه کوردستان له 1998 تاکو 2000
گوڕوتینێکی تری دایه‌وه به‌کاری ئیسڵاح، ڕۆژنامه‌یه‌کی قوتابیانمان به‌ناوی بێداری
ده‌رده‌کردو به‌نده سه‌رنوسه‌ری بووم، گۆڤارێکی وه‌رزیمان ده‌رده‌کرد به‌ناوی
مه‌ئوا-و به‌نده سه‌رنوسه‌ری بوو، مامۆستا کرێکاریش خاوه‌ن ئیمتیازی بوو، به‌ڵام
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش سه‌رده‌می هه‌ڵوه‌رینی که‌سه دیاره‌کانی ئیسڵاح بوو، له‌وانه‌ی
که‌ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له‌ئیسڵاحدا تا کار گه‌یشت به‌وه‌ی ته‌نها قیاده
مامۆستا عومه‌ری فێرگه بوو به‌ده‌وریه‌وه مایه‌وه ئه‌ویش له 2001 پێش
ڕوداوه‌کانی سێبته‌مبه‌رو خێڵی حه‌مه‌و دروست بوونی جوند وازی له‌مامۆستا کرێکار
هێناو دواین قسه‌ی خۆی که‌به‌مامۆستا کرێکاری وت ئه‌وه‌بوو که‌وتی که‌ستان وه‌ک من
مامۆستا کرێکار ناناسن من ته‌مه‌نم له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه ته‌واو بوو به‌ڵام
به‌داخه‌وه شایه‌نی ئه‌وه‌نه‌بوو وا نیگه‌ران و بێزاری کردووم له‌داخی ئه‌و
کوردستانیش جێدێڵم، بۆیه له‌داخی مامۆستا کرێکار چوو بۆ سه‌رده‌شت و بۆ یه‌کجاری
وازی له‌مامۆستا کرێکار‌و ئیسلاحیش هێناو به‌ئێمه‌شی وت ڕۆژێک دێت بگه‌ن به‌م
بڕیاره‌ی من، مامۆستا کرێکار ڕۆژ به‌ڕۆژ که‌سی به‌ده‌وره‌وه نه‌ده‌ما، ئه‌وه‌شی
که‌ده‌مایه‌وه ئه‌چووه لای کاک ته‌حسینی مامۆستا مه‌لا عه‌لی، بۆیه مامۆستا
کرێکار که‌وته دژایه‌تی کاک ته‌حسین و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ دروست کرد گوایه پیاوی
ئێرانه‌و ئێران ناردویه‌تی بۆ ئه‌فغانستان بۆ کوشتنی بن لادن و زۆر قسه‌ی نه‌شیاوو
ناشیرینیشی پێده‌وت، ڕۆژێک بۆی باسکردین و وتی که‌سێکی متمانه پێکراو
بۆیگێڕاومه‌ته‌وه که‌ئه‌و ڕۆژه‌ی مه‌وعیدی هه‌بووه بن لادن ببینێت ده‌مانچه‌ی
کاتم سه‌وتی کڕیوه بۆیه پێیان زانیوه‌و هه‌ڵهاتووه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران و
له‌سه‌ر سنور گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگی بۆ ئه‌نجام دراوه، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه‌دا
که‌ڕێ بگرێت له‌وانه‌ی ده‌وری که‌هاتوچۆی ته‌حسینیان ده‌کرد! به‌ڵام کاتێک ته‌حسین
کوژرا، هه‌مووان بینی چی بۆ نوسی!!! بۆیه کێشه‌یه‌کی مامۆستا کرێکار ئه‌و
ناڕاستگۆیی و ڕاستی نه‌وتنه‌یه.
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی
باپیرم کرد، ئه‌وکات سه‌رنوسه‌ری رێگا بووم وتم من ده‌چمه ئه‌ڵمانیاو مامۆستا
کرێکار ته‌کلیفی کردووه هه‌رچۆن هه‌یه بچمه نه‌رویج ئه‌ویش ببینم تۆ چیت هه‌یه
پێی بڵێم تاکو ئه‌و قسه‌و قسه‌ڵۆک و ناکۆکیانه سنورێکی بۆ دابنرێت؟ مامۆستا عه‌لی
باپیر وتی ئه‌گه‌ر بینین سڵاوی منی پێ بگه‌یه‌نه، پێی بڵێ مامۆستا مامۆستا کرێکار
بۆخۆی وه‌زعی باش نیه‌و دوژمنی زۆره با ئێمه‌ش به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی
نه‌بینه بارقورسیه‌کی تر بۆی هیچ نه‌بێت برایه‌تی بپارێزێت، ئه‌وه‌بوو کاتێک چومه
ئه‌ڵمانیا ته‌له‌فونی بۆ کردم و وتی ئه‌بێت هه‌رچیت کردووه بێیته نه‌رویج،
سه‌ردانیم کرد، ڕۆژێکی هه‌ینی چه‌ند برایه‌کی به‌ڕێزی ئۆسلۆی کۆکردبویه‌وه‌و
براده‌رێکی نارد به‌شوێنمدا که بچم و هه‌ندێک قسه‌یان بۆ بکه‌م، کاتێک چووم باسی
سلبیاتی قسه‌کانی مامۆستا کرێکارم بۆ کردن که‌خۆشی دانیشتبوو، وتی باشه دواتر وتی
ئیتر ئه‌و نوسینانه بڵاو ناکه‌مه‌وه به‌ڵام با کۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌زانێت له‌به‌ر
ئه‌وه ڕامگرتووه، دوای ئه‌وه فیعله‌ن ڕایگرت، به‌ڵام دواتر ده‌ستی پێکرده‌وه،
چونکه له‌و کۆبونه‌وه‌شدا ده‌یویست قه‌ناعه‌ت به‌و برایانه بکات که‌ئه‌وه‌ی
ئه‌ینوسێت کارێکی باشه به‌ڵام نه‌یتوانی ئه‌وه بکات چونکه من پشتگیریم نه‌کرد،
دوای ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه چوین بۆ ماڵی براده‌رێک که سه‌عات و چاره‌کێک به‌سه‌یاره
دوره له‌ئۆسلۆوه، ئه‌م مامۆستا کرێکاره به‌جلی کوردی و جامانه‌وه له‌پێشی ئه‌و
سه‌یاره سوار بووه کاک خالید ڕه‌نجه‌ر سه‌یاره‌ی لێخوڕیوه یه‌ک که‌س نه‌یوتووه
ئه‌وه کێیه ئه‌وه بۆ کوێ ئه‌چن، که‌لای خه‌ڵکی ده‌ڵێت من موحاسرم
له‌ماڵه‌که‌مداو ڕێگای مزگه‌وتم هه‌یه به‌ناڕه‌حه‌تی، به‌ڵام وانیه، ئه‌و
سه‌یرانێکی ڕێکخست له‌ئه‌که‌بێرگش نزیک ئۆسلۆ، ئه‌م پارکه شوێنێکی کراوه‌یه بۆ
ئه‌جانب، له‌وێ تۆپێنمان کرد که‌بابمان خوارد، من کامێره‌یه‌کی سه‌حه‌فیم پێ‌بوو،
خۆیان ڕه‌سمیان پێده‌گرت، مامۆستا کرێکار ته‌نها یه‌ک وشه‌ی وت که‌وتی هه‌ر برایه‌ک
ئه‌چێته‌وه کوردستان و ترسی هه‌یه با له‌وێنه‌کاندا ده‌رنه‌که‌وێت، ته‌نانه‌ت
ئه‌و وێنانه نزیکه‌ی 300 وێنه‌یه که‌له‌و پارکه گیراوه، زۆرینه‌ی وێنه‌کان
ئه‌وان هی من و مامۆستا کرێکاریان گرتووه، وتی با که‌بابه‌کان ببرژێن یه‌ک وێنه
له‌م که‌باب برژاندنه بده له‌به‌رگی گۆڤاری رێگا هه‌موو که‌بابخانه‌کانی کوردستان
وێنه‌که هه‌ڵه‌واسن، وتیشی ئه‌م وێنه زۆر گرنگه، خه‌ڵکێک که‌دڵخۆشه به‌وه‌ی من
ژیانم ناخۆشه دڵی ئه‌ته‌قێت، ئه‌وه‌شی نیگه‌رانه بۆم که‌وا ئه‌زانن له‌نه‌رویج
له‌زینداندام با بزانن ئه‌وه ژیانمه زۆر ئازادانه ئه‌ژیم، به‌ڵام کاتێک وێنه‌که
بڵاوبویه‌وه له‌ژێر که‌باب برژاندنه‌که‌یدا نوسیبووم مامۆستا کرێکار له‌نه‌رویج
که‌باب ده‌خوات و له‌پاڵتاکیش قسه‌ی گه‌رم ده‌کات، والله له‌سه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه‌و
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که وێنه‌که‌ی بڵاوبویه‌وه سه‌دان مسوڵمان ته‌له‌فونیان بۆ کردبوو
وتبویان مامۆستا ئێمه خه‌فه‌تمان بۆ ئه‌خواردی وامان ئه‌زانی نا‌توانیت بێیته
به‌رده‌رگای ماڵه‌که‌ت که‌چی که‌بابێک ئه‌خۆیت له‌هیچ شوێنێک نیه!! دیاربوو زۆر
قورس له‌سه‌ری که‌وت که‌ئاشکرا بوو ژیانی زۆر خۆشه له‌نه‌رویج ئیدی له‌گه‌ڵ
به‌نده تێکیداو هه‌موو دڵسۆزی و برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان و مردنه‌که‌ی عه‌کس
کرده‌وه بۆ جاسوسی و تۆمه‌تی ناڕه‌وا که‌مه‌گه‌ر له‌قیامه‌ت له‌به‌رده‌م دادگای
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ من و هه‌موو برایانی تری دروست کردووه
یه‌کاڵابکرێته‌وه، ئه‌م پیاوه ده‌یان و سه‌دان که‌س له‌که‌سه نزیکه‌کانی
که‌له‌گه‌ڵی بوون دوای وازهێنان سوکترین تۆمه‌ت و بوهتان بۆی دروستکردوون جاسوسی
بووه! بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رکات که‌وتنه باسی نهێنیه‌کانی خه‌ڵک بڕوایان پێ نه‌کات!!
به‌ڵام له‌به‌ر خوا زۆر نهێنی تایبه‌تی هه‌یه پاراستومه‌و تاکو ئه‌م نوسینه‌ش باسم
نه‌کردووه.
مامۆستا کرێکار کاری سیخوڕی بۆ ئیتڵاعاتی ئێرانی
ده‌کرد
یه‌کێک له‌و گه‌نجانه‌ی که‌به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منی ژیانی و باری
خێزانی خۆیه‌وه توشی گرفتی زۆر بوبوو، کاک نامۆ بوو، خوای گه‌وره به‌زه‌یی
به‌حاڵی منیش و ئه‌ویش و ئێوه‌شدا بێته‌وه، کاک نامۆ له‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌ربکرێت به‌بیانوی گومان له‌سه‌ر بوونی، به‌ڵام مامۆستا کرێکار
گرتیه خۆی و پاراستیشی به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌کاریهێنا بۆ زۆر کرده‌وه‌ی
مه‌ترسیدار، کاک نامۆ گروپێکی هه‌بوو له‌کۆمه‌ڵه گه‌نجێکی تایبه‌ت کاریان ده‌کرد
بۆ مامۆستا کرێکار، یه‌کێک له‌کاره مه‌ترسیداره‌کانیان ده‌ستخستنی زانیاری گرنگ و
نهێنی ناو پاراستنی پارتی بوو بۆ ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی، وه به‌پێچه‌وانه‌وه
زانیاری ناو ده‌زگای زانیاریان ده‌هێناو ده‌یانفرۆشته‌وه به پاراستنی پارتی،
هه‌ردوو نهێنیه‌که‌ی زانیاری و پاراستنیشیان ده‌فرۆشت به‌ئیتڵاعاتی ئێرانی، ئه‌مه‌ش
له‌پێناوی پاره‌دا! هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌و
کاره‌یان پێده‌کرد به‌ناوی فه‌رمان له‌لایه‌ن هاوکارێکیه‌وه له‌توی مه‌لیک کوژراو
دواتر بکوژه‌که هه‌ڵهات و کاک ته‌حسین لای خۆی پاراستبووی نه ته‌سلیمی نامۆ‌و نه
ته‌سلیمی مامۆستا کرێکاری ده‌کرد، هه‌موو نهێنیه‌کانی ئیش‌کردنی مامۆستا کرێکار بۆ
ئیتڵاعات لای ئه‌و گه‌نجه درابوو به‌کاک ته‌حسینی مامۆستا مه‌لا عه‌لی ئه‌ویش لای
خۆی له‌ته‌وێڵه پاراستبووی، دوای ئاشکرا بوونی ئه‌و گروپه‌ی مامۆستا کرێکار کاری
بۆ ئیتلاعات پێده‌کردن و کوژرانی یه‌کێکیان که‌له‌وکاته‌دا کاک نامۆ چوبوو بۆ
ئه‌فغانستان و بڕیاربوو نه‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام زانیبووی کاره‌سات قه‌وماوه‌و
له‌سه‌ر پاره‌ی ئه‌و کاره‌ی که‌کردویانه‌و ئاشکرا بووه به‌په‌له گه‌ڕایه‌وه تاکو
بکوژه‌که بکوژنه‌وه به‌ڵام نه‌یانتوانی و هه‌موو نهێنیه‌کانیان که‌وته ده‌ست کاک
ته‌حسینی مامۆستا مه‌لا عه‌لی، کاک ته‌حسین هه‌موو ئه‌و کاره نهێنیانه‌ی بۆ
باسکردم که مامۆستا کرێکار بۆ ئیتلاعاتی ئێرانی ئه‌نجامیداوه!! ته‌نانه‌ت کار
گه‌شتبووه ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی بۆ کوشتوون! ئه‌ویش کوشتنی (ف،ف)ی کۆمۆنیست بوو که
ئه‌م کاره‌ی بۆ ئێران کرد چونکه ئێران زۆر دژی حیکمه‌تیه‌کان بوو ده‌یویست
هه‌ڵوسوڕاوه‌کانیان له‌کوردستان تیرۆر بکات، مامۆستا کرێکار له‌ڕێگه‌ی (ف،أ)ه‌وه
ئه‌و کاره‌ی کرد، پاشان له‌وکاته‌دا که‌سێکی تر ده‌رکه‌وتبوو ناردی ته‌قه‌شیان له‌و
کرد ئه‌ویشی هه‌ر بۆ ئیتڵاعات کرد!! زۆر شتی که که‌باسکردنی به‌باش نازانم، به‌ڵام
بابزانرێت ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌مڕۆ ئاوا تۆمه‌تی بێ به‌ڵگه ئه‌خاته پاڵ کۆمه‌ڵی
ئیسلامی و مامۆستا عه‌لی باپیر و تۆمه‌تباریان ده‌کات به‌وه‌ی سه‌ر به‌ئێرانن
بزانرێت خۆی چی بۆ ئێران کردووه! ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی بده‌ن
له‌ئێرانه‌وه سه‌فه‌ر بکات وتاری شه‌هیدکردنی ئیمام حوسه‌ینی پێشکه‌ش کرد
له‌مزگه‌وتی جیهاده‌وه، له‌ماڵی باوکی دانیشتبووین له‌هه‌ڵه‌بجه پێم وت بۆ ئه‌و
وتاره ئه‌ده‌یت وتی ئه‌ی له‌کوێوه بڕۆمه‌وه بۆ نه‌رویج؟
خوای گه‌وره
له‌قیامه‌تدا به‌رپرسم له‌م قسانه‌م و له‌هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیه‌کانیشم داوای لێبوردن
ده‌که‌م، ئه‌وانه‌شی بوهتانیان بۆکردووم له‌به‌رده‌م داگه‌ریی تۆدا داوای مافی
خۆمیان لێده‌که‌م