پارێزه‌ری پێشووی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، ته‌جمید ده‌کرێت
به‌هۆی “لادان له‌سلوکی میهه‌نی”، پارێزه‌ری پێشووی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌کاری پارێزه‌رایه‌تی راده‌گیرێت، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای مافپه‌روه‌رانیش هه‌واڵه‌که پشتڕاستده‌کاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی که‌وتوون، له‌مانگی رابردووه‌وه حسامه‌دین سه‌رداری پارێزه‌ری پێشوی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌کاری پارێزه‌رایه‌تی راده‌گیرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی که‌وتوون، له‌مانگی رابردووه‌وه حسامه‌دین سه‌رداری پارێزه‌ری پێشوی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌کاری پارێزه‌رایه‌تی راده‌گیرێت.
ئه‌و پارێزه، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و زنجیره داوا یاساییه‌ی ده‌کرد که له‌لایه‌ن سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتییه‌وه، له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌رانبه‌ر میدیای ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆ به‌رزکرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌و کێشه‌یه که نه‌یویست ناوی بڵاوبکرێته‌وه، به‌هاوڵاتی وت “راگرتنی کاری ئه‌و پارێزه‌ره، به‌هۆی کێشه‌یه‌که‌وه بووه له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌موه‌کیله‌کانیدا‌و له‌لایه‌ن دادگای ته‌میزیشیه‌وه ته‌سدیق کراوه”.
هاوکات، ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر سکرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیکای پارێزه‌رانی کوردستان، هه‌واڵی راگرتنی کاری ئه‌و پارێزه‌ره‌ی بۆ هاوڵاتی پشتڕاستکرده‌وه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو زانیاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بدات.
له‌مباره‌یه‌وه، حسامه‌دین سه‌رداری، سه‌باره‌ت به‌هۆکاری له‌کار راگرتنه‌که‌ی، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی وتی “ئه‌وه بڵاوبکه‌نه‌وه که له‌بڕیاره‌که‌ی سه‌ندیکاوه ده‌رچووه”.