پارتی مووچەی کادرەکانی نادات
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست لڤین پرێس کەوتووە پارتی دیموکراتی کوردستان مووچەی مانگی دوانزەی هیچ کادرێکی نەداوە.
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی بهێنرێت بەلڤین پرێسی وت "پارتی دیموکراتی کوردستان
مووچەی مانگی دوانزەی هیچ کادرێکی راگەیاندنی خۆی نەداوە".
ئەو سەرچاوەیە کە کادرێکی باڵای پارتییە ئەوەشی ئاشکراکرد "بەهۆی پێنەدانی مزوچەوە نیگەرانی لەناو کادرانی پارتیدا بڵاوبووەتەوە".
بۆ وەرگرتنی لێدوانی بەرپرسی مەکتەبی
رێکخستنی پارتیو وتەبێژی ئەو حیزبە لڤین پرێس پەیوەندی کرد بەجەعفەر
ئیمنکی, بەڵام هەوڵەکان بێ ئاکام بوونو بەبیانووی نەبوونی کات وەڵامی
نەدایەوە.