ئەو دەبانەی کە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا برانە ناوچەی هەڵەبجە، گەڕێنرانەوە شوێنی خۆیان
بەپێی زانیارییەکانی لڤین پرێس ئەو دەبابانەی کە کاتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی پار بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران برانە ناوچەی هەڵەبجەو دەوروبەری، ئەمشەو بەچەند قافڵەیەکی جیاواز گەڕێنراونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە
لەسەرچاوەیەکەوە دەست لڤین پرێس کەوتووە، ئەمشەو چەندین قافڵەی ئۆتۆمبێلی
بارهەڵگری سەربازی لەڕێگەی هەڵەبجە بەرەو سلێمانی هاتوونو چەندین
دەبابەیان پێبووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی لڤین پرێس ئەو
دەبابەو مدەرەعانە کاتی خۆپیشاندانەکان برانە ناوچەی هەڵەبجە، تا ئێستا
لەوێ بوون لەئێستادا دەیانگەرێننەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.