وردەکاری کۆبوونەوەکەی نیوان بەرهەم ساڵحو عەلی باپیر
بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کردو لەکۆبوونەوەکەدا، رەوشی ئێستای عێراق تاوتوێکرا.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەکۆبوونەوەکەدا، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی
دووپاتیکردووەتەوە، ئەوان بەشداری
حکومەتی داهاتوو ناکەن کە بڕیارە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوو لەنێوان
یەکێتیو پارتی ئاڵوگۆڕی پێبکرێت.
لەوبارەیەوە مەڕوان گەڵاڵی ئەندامی
مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بەئاژانسی هەواڵی ناوخۆی راگەیاند
"هەردوولا سوربوونی خۆیان لەسەر هاوکاریکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی
عێراق دووپاتکردووەتەوە".
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان
ئۆپۆزیسیۆنو دەسەڵاتیش لەهەرێمی کوردستان گەڵاڵی رەتیکردووە، بەهیچ
شێوەیەک باسی ئەو پەیوەندییە کرابێت.
لەبارەی دەستگیرنەکردنی تەقەکەرەکانی
17ی شوباتیش کۆمەڵی ئیسلامی پرسیاریان لەسەرۆکی حکومەت کردووە، بەڵام
د. بەرهەم ئەوەی بەکێشە زانیوەو هیواشی خواستووە بەزوترین کات
تەقەکەرەکانی 17ی شوبات دەستگیر بکرێن.
هاوکات د. بەرهەم تەئکیدی لەوەشکردووەتەوە، لەهەرێمی کوردستان کەس لەدەست یاسا رزگاری نابێت.
لەبارەی حکومەتی داهاتووش کە بڕیارە
نێچیرڤان بارزانی وەریبگرێت، د. بەرهەم هیوای خوستووە حکومەتێکی
سەرکەوتوو بێتو بتوانێت کارەکان بەباشی راپەڕێنێت.