مافه‌کانمان

سه‌باره‌ت به‌ئاشکرا کردنی ڕاستیه‌ کان

مافه‌کانمان

سه‌باره‌ت به‌ئاشکرا کردنی ڕاستیه‌ کان

سەرۆک 17ى شوباتیکى تر بەریوەیە... پیان بڵێ با تەقە نەکەن

سەرۆک 17ى شوباتیکى تر بەریوەیە... پیان بڵێ با تەقە نەکەن


هونەر ئەحمەد – تورکیا:

17ى شوبات بە دوو ناو نیشانەوە 1-17 ى شوبات ناونیشانى ئەو رۆژەیە کە گەل بە دروشمى ئازادییەوە ڕژانە سەر شەقام و داواى کۆتایى هێنانى گەندەڵییان کرد لە هەرێمێکى سێ پارێزگایدا 2-بە پێچەوانەشەوە 17ى شوبات ناونیشانى ئەو ڕۆژەیە کەدەسەڵاتى کوردى جارێکى تر مێژوى خۆى دوبارە کردوەوە بێ ئەوەى شەرمى لێ بکات خاڵێکى ترى ڕەشى خستە سەر خاڵە ڕەشەکانى ئەویش بەوەى کە دەستى چوە خوێنى هاو نیشتیمانیان و هاوڵاتیانى گەلەکەى خۆى لەوەڵامى ئەو ئازادییەى کە گەل داواى دەکرد بە فیشەو بارود وەڵامى دانەوە .

.

ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزاییانە زیاتر لە دوو مانگى خایاند و چەندین کەس لەم ماوەیەدا شەهید و بریندار بوون هەر زوو بارزانى بۆ پەردە پۆش کردن و کپ کردنى خۆ پیشاندانەکان لیژنەیەکى پێک هێنا و بە ڵێنى بە خەڵکى کوردستاندا کە بێ لایەنانە مامەڵە بکات و تاوانباران بە سزاى یاسایى خۆیان بگەیەنێ لە رێگاى یاساوە پەرلەمانى کوردستانیش بریارێکى 17 خاڵى دەرکرد بریار درا ئەو 17 خاڵەش کە داواى ئۆپۆزسیۆن و جەماوەر بوو جێ بەجێ بکرێت .
ئۆپۆزسییۆن لەدواى ئەم هەنکاوە سەرزاریانەوە هەڵخەڵەتاو لەبەرەى جەماوەرەوە سەنگەرى گواستەوە بۆ دانیشتنى پێنج قۆڵى و سوڵح کردن لە سەر خوێنى شەهیدانى 17ى شوبات ئەگەر چى ئەم هەنگاوە بە مەترسى لەقەلەم درا لەلایەن هەندێک رۆژنامە نووس و رۆشنبیرەوە بەڵام ئۆپۆزسیۆنیش وەکو دەەڵات بە تێروانینى ئانارشێست و تێکدەر تەماشاى ئەو رۆژنامە نووس و رۆشنبیرانەى دەکرد کە پێیان وابوو دانیشتنى پێنج قۆڵى هەڵەیەکى گەورەیەو دەرفەتێکى تر دەخاتە پێش دەسەڵاتە گەندەڵەکەى حکومەتى هەێم .لە ئێستاشدا کە تەنها چەندرۆژێکمان لە پێشە بۆ یادکردنەوەى ئەو ڕۆژە شکۆ دارە بەڵام تەنها بەڵێنێک لەو هەموو بەڵێنانە کە سەرۆک بە خۆپیشاندەران و ئۆپۆزسیۆنى دا جێ بەجێ نەکراوە ئۆپۆزسیۆنیش دواى ساڵێک بەنجەى پەشیمانى خۆى دەگەزێ و بریارى بەشدارى نەکردن لە دانیشتنى پێنج قۆَڵى دەدات کە دەبوو پێش ساڵێک بەر لە ئێستاو لە کاتى خۆ پیشاندانەکان ئەو بڕیارەى بدایە . لەلایەکى دیکەشەوە دەسەڵاتى کوردى کەوتوەتە خۆى و زۆر لەوە دەترسێت جارێکى تر 17ى شوبات دوبارە ببێتەوە بەبەڵگەى ئەوەى کە لە چەند رۆژى ڕابردودا باس لە دەستگیر کردنى تاوانباران دەکرێت و لەلایەکى دیکەشەوە بارزانى و تاڵەبانى خۆیان بە کێشەى عێراقەوە سەرقال کردوە و لەبرى ئەنجامدانى فەرز سەرقاڵى سوننەتەکانن لەلایەکى دیکەشەوە مەترسى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانیان هەیە لە ڕۆژانى داهاتودا ئەم مەترسیانە زیاتر دەردەکەوێت و هێزەکان بەرەو سلێمانى و بادینان ئاراستە دەکرێن . بەڵام ئایە ئەگەرى دوبارە بونەوەى 17ى شوبات هەیە یان نا ؟
لەهەر تاکێکى کورد بپرسە ئەگەر روداوەکان بەبێ پەردە بخوێنێتەوە وەڵامێکى راست و دروستت دەداتەوە و دەڵێت بەڵێ 17ى شوباتێکى تر بەڕێوەیە هۆکارەکەشى ڕوون و ئاشکرایە کە دواى تێپەر بوونى ساڵێک بەسەر ئەم خۆ پیشاندانانە تا ئێستا تروسکەیەکى ئومێد بەدى ناکرێت لە دەسەڵاتى حکومەتى هەرێم چونکە گەندەڵى زیاتر باڵاى بەرزو باڵا دەست بوە تائێستا وەزیرێک لێ پێچینەوەى لەگەڵ نەکراوە لەسەر کێشەى گەندەڵى کە خۆیان بە ئاشکراو بە نهێنى دەڵێن بەڵێ گەندەڵى هەیە .لە هەموو ئەمانە سەیرتر تاوانبارانى 17ى شوبات لەژێر عەباى حیزبدا خۆیان حەشارداوە چونکە ناوچەى زەرد باوەرى بە دادگاى ناوچەى سەوز نیە و ناوچەى سەوزیش باوەرى بەدادگاى ناوچەى سەرد نیە ئەمە قسەى سەرزارى فازل میرانیە کە دەڵێت ئێمە گومانمان لە سەربەخۆیى دادگاى سلێملنى هەیە , لە لایەکى دیکەشەوە دەیانەوێ باوەرمان پێبکەن کە دوو ئیدارەى لە کوردستاندا نەماوە و موزایەدەمان لەسەر بکەن بەوەى کە هەرێم مەترسى لەسەرە و پێویستە ناو ماڵى کورد یەک بخرێت کە هەرگیز باوەرییان پێ ناکەین چونکە چەندین ساڵە موراوەغە دەکرێت و گاڵتە بە چەمکى چاکسازى دەکرێت کێ برکێ لەگەڵ وڵاتاندا دەکەن بۆ بەدەست هێنانى پەلەى یەکەم لە گەندەڵیدا .هەموو ئەمانەو تورەیى خەڵک و ڕوداوەکانى ئەم دواییەى بادینان پێمان دەڵێن 17ى شوباتێکى تر بە ڕێوەیە تکایە سەرۆک بە تەقە کەرانت بڵێ باتەقە نەکەن چونکە هێشتا شەهیدانى 17ى شوباتى ڕابردوو دەنگ و ڕەنگ و ناڵەو هاوارى ڕۆح کێشانیان لە پێش چاومانن .سەربەرزى بۆ شەهیدانى 17ى شوبات داوا خوازم لە خواى گەورە بەهەشتى بەرین جێگەیان بێت

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد