هیوا ئەحمەد، بەرپرسی لقی چوار: کوشتنی رێژوان قەزاو قەدەربوو، با باوکیشی وەک قەزاو قەدەر سەیریبکات بەرپرسی پێشووی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت کوشتنی رێژوان قەزاو قەدەر بووەو با باوکی رێژوانیش وەک قەزاو قەدەر سەیریبکات.
هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی پێشووی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی، لەمیانەی بەرنامەیەکدا کە لەکەناڵی ئاسمانی زاگرۆس پێشکەشکرا رایگەیاند کە ئەو ئەمڕۆ بێت یان سبەی هەر دەچێتە بەردەم دادگا.
مستەفا رایشگەیاند کە ئەو بۆیە ناچێتە بەردەم دادگا حیزب رێگەی پێنادات، چونکە ئەو دۆسییەیە دۆسیەیەکی سیاسییە نەک کەسی,
ئەو بەرپرسەی لقی چوار کە تۆمەتبارەو
لەلایەن دادگاوە وەک بکوژ داواکراوە، وتیشی کوشتنی رێژوان قەزاو قەدەرەو با
باوکی رێژوانیش وەک قەزاو قەدەر سەیریبکات.