بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی، یەکگرتوو مەرجی پێشوەختی هەیەو پارتیش مەرج رەتدەکاتەوە
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان مەرجی هەیەو پارتیش رایدەگەیەنێت هیچ مەرجێکیان قبوڵ نییە.
دوای ئاڵۆزییەکانی ناوچەی بادینان تا ئێستا چەندین هەوڵدراوە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەڵام تائێستا ئەو دووپارتە ئامادەنین لەبارەی کێشەکانەوە پێکەوە دابنیشن و گفتوگۆ بکەن.
ئەبوبەکر عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەکەناڵی ئێن ئار تی رادەگەیاندووە "ئەوان
هەر هەوڵێک بەرزدەنرخێنن، بەڵام دەبێت دڵنیا بن کە پارتی ئامادەی وەڵام
دانەوەی داواکارییەکانی هەیە، ئەگەر وابێـت ئەوا دانیشتن پەکی لەسەر
ناوبژیوانی نەکەوتووە".
لەبەرامبەریشدا عەبدول وەهاب عەلی
وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت "ئەوان
هیچ مەرجێکی پێشوەختیان نییە بۆ دانیشتنو مەرجیش لەهیچ لایەک قبوڵ
ناکەن".
ناوبراو وتیشی "ئێمە پێمان وایە ئەم کێشەیە تەنیا لە نێوان پارتی و یەکگرتوو نییە"