ئایا دیموکراسیەتی لاى پارتی باشترە ؟ لەدیموکراسیەکەی بەشار ئەسەد لە سوریا؟؟

کاوان عەلی:
دیموکراسیەت وشەیەکی هێندە لاوازە کەهەموو دیکتاتۆرەکان دەتوانن بەکاری بیەنن بۆ
پینەکردن و درێژەدان بە حوکمی دیکتاتۆریەتی خۆیان ئەوەی لەساڵی رابردوو رویدا
لەوڵاتانی عەرەبیدا بەنمونە وەربگرین کەچۆن لەماوەیەکی کورتا دیکتاتۆرێکی گەورە
لەپەلوو پۆ خرا زۆربەی سەرکردە لەکارکەوتووەکانی وڵاتانی عەرەب بوونە بەڵا بۆ
خۆیانوو خێزانەکانیان سەرۆکی تونس نەیتوانی ماوەیەک بەرگری لەخۆی بکات لەسەردەسەڵات
لەبەردەم شۆرشی گەلی تونسیدا ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو قۆرخ کردنەی دەسەڵات و
بەکارهێنانی دارایی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بنەماڵەکەی دەرەنجام بەخۆیی و
سەروەتەکەیەوە رایکرد بۆ ژیانی تاراوگە.
حوسنی موبارەک دەیان ساڵ گەلی
میسری روتانەوە دەرەنجام نەیتوانی بەرامبەر بەشۆرشی گەلەکەی خۆی راگرێت دوای ئەوەی
چەندین کەس بوونە قوربانی شۆرش بۆروخاندنی رژێمەکەی ناچارکرا کە دەست بەرداری پۆستی
سەرۆک کۆماری ببێت و بچێتە ناو قەفەزی دادگاوە تا دادگایی بکرێت.
قەزافی
خۆی بەسەرۆکی شۆرشی گەلی لیبی دەزانی وای هەست دەکرد کە دەبیت تاماوە خۆیی و
بنەماڵەو دەستوو پەیوەندەکانی هەموو سەروەت و خێروبێری لیبیا بخۆن بەڵام شۆرش
گیرانی راستەقینەی لیبیا رێگەیان پێنەدا لەوە زیاتر خەڵکی لیبیا بچەوسێنێتەوە و
داهاتەکەشیان قۆرخ بکات بۆ بەرژەوەندی خۆیی و بنەماڵەکەی سەرەنجام لەکونی
ئاوەرۆیەکا دەریان هێناو ناردیان بۆ ئەودنیا تاچیتر دیکتاتۆرەکان نەوێرن چاو لەو
بکەن ئازادی گەلەکانیان فەرامۆش بکەن.
بەشار ئەسەد بەبروای خۆی دەتوانێت
لەم قۆناغەی شورشی سوریادا دەربازببێت و دەسەڵات لەدەست نەدات گەلی سوری لێی ببورن
یان دەرفەتێکی بدەنێ بۆ بەخۆدا چوونەوە کە ئەمەش مەحاڵە گەلی سوری لێی خۆش بێ. ئەم
دیکتاتۆرانە لەسەرەتای ساڵی 2011 ئەستێرەی بەختیان لەئاوابووندایە رۆژ بەرۆژ
نمونەیان کەم دەبێتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.
من دەڵێم ئەوەی پارتی
دیموکراتی کوردستان دەیکات بەرامبەر بە گەلی کورد لەکوردستانی باشور هیچی کەمترنیە
لەوەی ئەو سەرکردە عەرەبە دیکتا تۆرانەکردیان بەرامبەر بەگەلەکەیان.
بابزانین
کام سەرکردەی ئەو وڵاتانە دەستی سوپای بیگانەی گرتوو پەلکێشی کردە سەر خاک و وەتەنی
خۆیان. بابزانین ئەو دیکتاتۆرانەش قۆرخی داهاتی میللتیان کردبوو خۆلاى پارتی
دیموکراتی کوردستانیش قۆرخی گەورەترن داهاتی سنوری برایم خەلیلی کراوە بۆ
بەرژەوەندی کەسیکی باڵای پارتی.
جیاوازی لەنێوان ئەو دیکتاتۆرانەو بنەماڵەی
بارزانیدا هێندەنیە تەنها ئەوەیە ئەوان بە عەرەبی قسە دەکەن ئەمان بەکوردی ئەویش
دەگەرێتەوە بۆ جوگرافیای ناوچەکە گەر ئەمان لە ناوچەیە بوونایە ئەوا بەو زمانە
ئاخاوتنیان دەکرد.
سەرۆکی سوریا حافز ئەسەد دوای خۆی کورەکەی دانا لەجیگای
خۆی بنەماڵەی بەرزانیش هەمان شت دووبارەدەکەنەوە گەر رێگریان لێ نەکرێت خۆیان
داناوە بۆ پەنجا پشت کەسەرۆکی پارتی بن ئیتر نازانم ئەوانەی لەناو پارتیان پارتین
کەسیان تیانیە لەو بنەماڵەیە باشتر بن جڵەوی پارتی بگرن بەدەستەوەو لەو نەهامەتیە
پارتی رزگاربکەن یان زاتیان نیە لەبەردەم ئەو بنەماڵیەدا هیچ بڵێن لەترسی ئەوەی
پۆستەکانیان لێنەسەندنەوە هەموو هەردەلێن بەلی ئەزبەنی.
پارتی خاوەنی مێژوویەکی
دوورو درێژە لەپەروەردەکردنی کادرو پێدانی پۆستی حزبی بەکادرەکانی پارتی هەرگیز
ئەوە ناکات کەسێکی شۆرش گێری راستەقینە بکاتە بەرپرسی لقێک یان
ناوچەیەک.
پارتی لەروداوەکانی 17شوباتی سلیمانی کاتێک کە ئاپورەی خەڵکی
نارازی بەبەردەم لقی چواریاندا تێپەری پاسەوانەکانیان لەسەربانەوە بەردیان گرتە ناو
ئاپورەکەو سەری کەسیکیان شکاند پاشانیش خەڵکە ئازادی خوازەکە کەوتنە بەرد بارانی
لقی چوار. ئەو پاسەوانە بۆیە ئەوەی کرد کەبەرد بارانیان بکەن پاشانیش بە گولە
وەڵامی بەد بارانەکە بدەنەوە لەوێدا چەندین کەس بکوژن و بکوژەکانیشیان رادەستی
دادگا نەکەن لەبەر ئەوەی بەرگریان لەبارەگای پارتی کردووە واتا پارتی لەیاسا
گەرەترە ئەوان یاسا بەسەر خەلکا ئەسەپێنن بەڵام بۆ خۆیان لەسەرو یاساوەن.
پارتی
لە کۆتایی سالی 2011 کارەساتێکی لەبادینان نایەوە بەرامبەر بەیەکگرتوی ئیسلامی بۆ
ئەوەی وانیشان بدات ئەوە یەکگرتووە دەیەوێت بچێت بەگژ ئەدیانەکانی ترداو کێشەیان بۆ
دروست بکات لەگەڵ برا مەسیحی و کلدانەکاندا بەڵام سەرکردایەتی یەکگرتوو زۆر لە وان
ژیرانە کاریانکرد بۆ ئەوەی ئەو پیلانەی پارتی سەرنەگرێت. کەواتە گەر پارتی لەسەروو
یاساوە نەبیت چۆن یاسا ئەو کارانە لەپارتی قبول دەکات کواتە لەناوچەی زەرد یاسا
سەروەری نیە گەربەودی چاودیری ئەو کادرانەی پاتیتان کردبێت بۆ چاوەروانی ئەو
لیژنەیەی کەسەرۆکی بەناو هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی پێکی هێنابوو بۆ بەدوادا
چونی ئەو روداوە .
دەرەنجام لیژنەی لێکۆلینەوە هەمان وتەکانی بەرپرسانی
دارشتەوە بەنوسراو دایەوە دەست سەرۆکی هەرێم ئەوە لیژنە باڵاکەی سەرۆکی هەێم بوو بۆ
کارەساتێکی واگرنگ ئایا گەر یاسا سەروەری هەبیت بۆ هەموانبێت نا بێت وەزارەتی ناوخۆ
مۆڵەت لەپارتی دیموکراتی کوردستان بسێنێتەوە خۆ ئەو یاسایەی کەپێی دەڵێن یاسای
حزبەکان کەلەپەرلەمانی کوردستان دەرچووە لەساڵی 1993 بۆ هەموو حزبیکە نەک تەنها بۆ
ئەو حزبانەی میلیشیای عەسکەرتاریەتیان نیە.پارتی لەروداوەکەی 17 شوباتدا لەماوەی
سەعاتێکدا هێزی زێرەڤانی گەیاندە بەردەم لقی چوار بۆ بەرگری لەلقەکەی بەڵام لە
ناوچەی زەردی خۆی نەیتوانی لەماوەی شەو رۆژێکدا هێزەکانی بنێرێت بۆ پارێزگاری لە
بارەگاکانی یەکگرتوو.کەواتە ئەو هێزانەی لاى پارتی هەیە هێزێکی نەتەوەیی نیە بەڵکو
هێزێکە سەر بە بنەماڵەی بارزانیەو لەسەر داهاتی ئەم میلەتە مووچە وەردەگرن بۆ
پاراستنی بەرژەوەندی پارتی ئەمەیەدیموکراسیەت لاى پارتی دیموکراتی کوردستان.کەواتە
وەک هێزەکانی سوپای سوریاو وان تەنها بەرگری لەمانەوەی بەشار ئەسەد دەکەن
وقەتڵوعامی میللەت دەکەن...