رائیدیکی پۆلیس له هه‌ولیر تووشی نەخۆشییەکی
خراپ بووه
به پیی سه‌رچاوه‌یه‌ک له فه‌رمانده‌ی فریاکه‌وتنی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه، له رۆژی ٢٦/١٢/٢٠١١ عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولیر به هۆی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستانپۆسته‌وه بلاو کراونه‌ته‌وه له‌سه‌ر دیارده‌و گه‌نده‌لی و دیارده‌ی له‌شفرۆشی و نیربازیه‌کانی ناو پۆلیسی هه‌ولیر، له کۆبووه‌که‌دا به توندی هیرشی کردۆته سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و پۆلیس که بوونه‌ته په‌یامنیری کوردستانپۆست و هه‌موو زانیاریه‌کان بۆ کوردستانپۆست ده‌نیرن و، به ئاشکرا ئه‌وه‌ی باسکردووه
وامان لیهاتووه واز له کاره‌کانمان بهینن. دوای ئه‌وه رائید تاریق ئه‌فه‌سری حه‌راکاتی پۆلیسی هه‌ولێر هیرشی کردۆته سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌فسه‌را که تۆمه‌تیان بۆ هه‌لبه‌ستووه، به‌لام هه‌ر له‌ویدا نه‌قیب مه‌حمود و حاجی کاروان و رائید فه‌خره‌دین له نیوان خویاندا ئه‌وه‌یان باسکردووه که کاتێ ئه‌و باسه کراوه‌ته‌وه رائید تاریق کۆبونه‌وه‌که‌ی جیهیشتووه‌و، رۆژی دواتر چه‌ند کارمه‌ندیک نامه‌یەکیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ کردووه سه‌باره‌ت به بێ ماتمانه‌ی و بیی سومعه‌یی پۆلیس و سلیکی ناوخۆ به هۆی دیارده‌ی نیربازی که له‌ناو پۆلیس و ده‌زگاکان له په‌ره‌سه‌ندندایه‌و داوی لیژنه‌یه‌کی پزیشکیان کردووه بۆ ئه‌نجام دانی پشکنین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی گومانی نەخۆشی خراپیان لیده‌کرێت له‌ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ له هه‌ولێردا.