سەرکردایەتی پارتی: بارزانی سەرکردەیەکی کاریزمییە، نەک (30) هەزار کەس بەمەلاین خەڵک خۆی بۆ دەداتە کوشت وتەبێژی پارتی لەسلێمانی رایدەگەیەنێت بارزانی سەرکردەیەکی کاریزمییەو نەک (30) هەزار کەس بەمەلاین خەڵک خۆی بۆ دەداتە کوشت بۆی.
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤاری لڤین عەبدولوەهاب عەلی وتەبێژی یەرکردایەتی پارتی لەسلێمانی رایدەگەیەنێت "بۆخۆم بەو شێوە مەترسیدارە نابینم بڵێت هێزێکی میلیشیاییو سەربازیمان هەیە خەڵکی پێ بترسێنرێت، هیچ هێزێک ناتوانێت رێگە لەخۆپیشاندانو ئیرادەی گەل بگرێت، ئەوەی کاک فازڵ ئاماژەی پێکردووە منیش بەکەمی دەزانم ئەوەندەی چەکدارمان هەبێت، کاک مەسعود جیاواز لەسیازدە حیزب کە (58%) دەنگی هەڵبژاردنیان هێناوە، ئەم بەتەنیا نزیکەی (71%) دەنگی هێناوە واتە سەرکردەیەکی کاریزمییەو نەک (30) هەزار کەس بەمەلاین خەڵک خۆی بۆ دەداتە کوشت کە پاڵپشتی لێ بکات، کاک فازڵ دەیتوانی وەک کاک ئەنوەری حاجی عوسمان ئاماژەی بەپێشمەرگە بکردایە کە سەدان هەزارە، بەڵام لەگەڵ بۆچوونەکانی کاک فازڵدام.
درێژەی ئەم چاوپێکەوتنە لە ژمارە 184 گۆڤاری لڤیدا بخوێنەرەوە کە ئێستا لەبازاڕدایە.