جه‌لال تاڵه‌بانى تیرۆرسته

په‌رله‌مانتارێکى ئیئتلافه‌که‌ى نوری مالکى ده‌ڵێ، جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆک کۆمار به‌حوکمى ئه‌وه‌ى تاریق هاشمی داڵده داوه ئه‌ویش ماده‌ى چواری تیرۆری به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌کرێت و دووپاتیشی ده‌کاته‌وه که په‌رده‌پۆشکردنى تاونه‌کانى تاریق هاشمی پێشێلکردنى ده‌ستوورو یاساى عیراقه.
حسێن ئه‌سه‌دی په‌رله‌مانتاری ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌لێدوانێکدا به سۆمه‌ریه نیوزى راگه‌یاند، یه‌کێک له گرنگترین ئه‌رکه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن پارێزگاریکردنه له ده‌ستوورو ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی و جێبه‌جێ کردنى یاسا، نه‌وه‌ک په‌رده‌پۆشکردن و داڵده‌دانى تیرۆر.
وتیشی، جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمی کوردستان ماده‌ى 4 تیرۆریان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆمار به‌پێى
یاساى ژماره چواری تیرۆر فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رچووه و دووپاتیشی
کرده‌وه که داڵده‌دانیشی له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستانه‌وه
پێشێلکردنێکى ئاشکرای ده‌ستوورو یاساى گرنگترین ده‌زگاى عیراقیه که
ئه‌ویش دادگایه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى
یاسا روونیشی کرده‌وه، جاروبار لێره‌و له‌وێ گوێبیستى بونیاتنانى ده‌وڵه‌ت
و سه‌روه‌ری یاسا ده‌کرێت، به‌ڵام له‌هه‌ندێک کاتى له‌و شێوه‌یه‌ى ئێستادا
هه‌ندێک دۆسیه هه‌یه که پێچه‌وانه‌ى سه‌روه‌ری یاسا‌و ئه‌و وتانه‌یه
که باسیان ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ده‌سکه‌وتى
سیاسیه.
حسێن ئه‌سه‌دی تیشکیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى که،
سه‌رکرده‌کان له وڵاته دیموکراتیه‌کاندا له‌ئێستاو رابردوودا ده‌چنه
به‌رده‌م دادگا‌و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت له‌وانه‌ش سه‌رۆکى
ئه‌مریکاش یه‌کێک بوو له‌وانه‌و ئه‌و دۆسیه‌یه‌ى تاریق هاشمیش هاوشێوه‌ى
ئه‌و دۆسیه‌یه.
هه‌روه‌ک به‌پێویستیشی زانى که په‌رله‌مانى
عیراق لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆک کۆمار بکات به‌تۆمه‌تى
ئه‌وه‌ى تاریق هاشمی داڵده داوه.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌و له
وه‌ڵامی لێدوانه‌کانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسادا
حه‌سه‌ن جیهاد په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانى کوردستانى له‌لێدوانێکدا به
هه‌مان سایتى راگه‌یاند که، جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆک کۆمار له‌لایه‌ن زۆر
که‌سه‌وه شایه‌تى ئه‌وه‌ى بۆ دراوه که پارێزه‌ری یه‌کریزی و ده‌ستووری
عیراقه حسێن ئه‌سه‌دیش به‌موناسه‌به‌و بێ موناسه‌به هێرش ده‌کاته سه‌ر
جه‌لال تاڵه‌بانى و و داواشی له ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا کرد که سنوورێک
بۆ لێدوانه‌کانى حسێن ئه‌سه‌دی دابنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و لێدوانانه
کاریگه‌ری سلبیان ده‌بێت له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى نێنوان کورد‌و شیعه .
ئه‌و
په‌رله‌مانتاره‌ى هاوپه‌یمانى کوردستانى له‌درێژه‌ى لێدوانه‌که‌یدا وتیشی،
بونى تاریق هاشمی له هه‌رێمی کوردستاندا حاڵه‌تێکى تایبه‌ته.
جیهاد ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، لێدوانه تونده‌کانى حسێن ئه‌سه‌دی هیچ له قورسایی جه‌لال تاڵه‌بانى که‌م ناکه‌نه‌وه.
مه‌حمود
عوسمانى په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانى کوردستانیش لای خۆیه‌وه
له‌لێدوانێکدا رایگه‌یاندن که تاریق هاشمی بێتاوانه تا ئه‌وکاته‌ى
تۆمه‌ته‌کانى به‌سه‌ردا ساغ ده‌بێته‌وه‌و وتیشی، له ئێستادا هه‌ر جێگری
سه‌رۆک کۆماره‌و له‌کاره‌که‌ى دوور نه‌خراوه‌ته‌وه‌و بوونیشی له‌سلێمانى
له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانیدا کارێکى سرووشتیه.
سه‌باره‌ت
به‌وه‌ى که تاڵه‌بانیش ماده‌ى چواری تیرۆری به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌کرێت
به‌هۆى داڵده‌دانى تاریق هاشمیه‌وه مه‌حمود عوسمان وتى ، ئه‌و لێدوانانه
ته‌نها به‌مه‌به‌ستى تێکدانى زیاتری بارودۆخه‌که‌یه‌و هیچ پاساوێکیان
نیه.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ى هاوپه‌یمانى کوردستانى زیاتر
رایگه‌یاند، که جه‌لال تاڵه‌بانى و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکی هه‌رێم
هه‌وڵده‌ده‌ن له‌رێگه‌ى دادگایه‌کی دادپه‌روه‌ره‌وه دادگایی هاشمی بکرێت و
وه پشتگیریش له بریاره‌کانى دادگا ده‌که‌ن و روونیشی کرده‌وه که،
تاریق هاشمی داواى ئه‌وه‌ى کردووه که له‌به‌غدا نه‌چێته به‌رده‌م دادگا
ئه‌ویش له‌به‌ر بارودۆخى ئه‌منى، نه‌ک به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کجاری ناچێته
به‌رده‌م دادگا.
عوسمان داواشی له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمی
کوردستان کرد، که رێگه نه‌ده‌ن تاریق هاشمی خاکى هه‌رێم به‌جێبهێڵێت،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبار نه‌کرێت به هاوکاریکردنى.