لە ژیاندا ماوە و لە زیندانە نهێنی و تایبەتەکانی یەکیَتیە لە قەلاچوالان

لە قەڵاچوالان بەڵام کێ ئەوێرێ بڵێ خزممە یان ماوە ، وتیشی هەرکەسێک خۆی بکاتە خزمی و خەمی بخوا ئەویش بێ سەروو شوێن دەکەن
بەپێی سەرچاوەکانی کوردویکیلیکس هاولاتی (نیاز ڕهمهزان قازی) ناسراو به ئوسامه مۆریاسی له ساڵی 2005 هوه له لایهن هێزه ئهمنییهکانی کهرکووکهوه دهستگیرکراوه و به پێی زانیارییهکان و ئهو کهسانهی که لهگهڵ ناوبراو زیندانی بوون، تا ئێستا له ژیاندا ماوه و له قهڵاچوالان سجنه
کوردویکیلیکس زانیاری دەست کەوتووە لە کەسێک کە پێشتر بەرپرسی لێکۆڵینەوە بوە لە زیندانە
ئیسلامیەکان لە ئاسایشی سلێمانی و ئێستا هەڵهاتووە و لە هەندەرانە ،
ڕایگەیاند کە ئوسامە مۆریاسی تائێستاکە ماوە و لە سجنی قەلا چۆلانە
لە
لایەکی ترەوە تائێستا چەند کەسێک کە پێشتر زیندان بوون و ئێستا ئازاد
کراون بە کەسوکاری ئوسامە مۆریاسیان ڕاگەیاندووە کە ماوە و لە زیندانە
وبینیویانە لە ناو زیندانەکاندا
سەرچاوەیەک ڕایگەیاند کە
ئوسامە مۆریاسی کەسوکاری هەیە بەڵام کەس ناتوانێ بەشوێنیدا بڕوات و خۆی بە
خەمخۆری بزانێت چونکە هێزەکانی یەکیەتی دەسگیری دەکەن و دەیخەنە ژێر
ئەشکەنجەو ئازارەوە
یەکێک لە خزمەکانی کە ناوی خۆ ئاشکرا
نەکرد وتی (هەرچەند دڵنیاین کە ماوە و لای یەکیەتیە لە قەڵا چۆلان بەڵام کێ
ئەوێرێ بڵێ خزممە یان ماوە ، وتیشی هەرکەسێک خۆی بکاتە خزمی و خەمی بخوا
ئەویش بێ سەروو شوێن دەکەن ) ئەمە قسەی یەکێک لە خزمەکانی بوو کە تەنها لە
قسەکانیدا بۆت ڕووندەبێتەوە کە ئەم دەسەڵاتە کوردیە تاچ ئاستێک دڕندەن و
بوونەتە هۆی چاو ترساندنی هاوڵاتیان یان چۆن ڕەفتارەکانی بەعس دووبارە
دەکەنەوە
لێرەوە دەپرسین هێزێک گەر یاسایی بێت چۆن بە
نایاسایی هاوڵاتیەک بەدرێژایی ٨ ساڵ لە زینداندا دەهێڵیتەوە بەبێ ئەوەی
دادگایی بکرێت یان کەس بزانێت لە کوێیە
ئوسامه له ساڵانی
1996 هوه پهیوهندی کردووه به بزووتنهوهی ڕاپهرینی ئیسلامییهوه،
دواتر لهگهڵ کامهرانی برای پهیوهندی به هێزی چهکداری ناوچهکانی
خورماڵهوه دهکهن و دواتر له ئهنصارولئیسلامدا دهردهکهون.
بەڵام
لە شەڕێکدا لە شاری کەرکوک لەگەڵ هێمن بانیشاریدا دەبێت ، هێمن بانیشاری
دەکوژرێت و ئوسامە مۆریاسی بە برینداری دەسگیر دەکرێت و دواتر دەگوازرێتەوە
بۆ زیندانی یەکیَتی لە قەلا چۆلان .