خۆپیشانده‌رێکى شارى که‌لار هاوشێوه‌ى زمناکۆ ، 300رۆژ‌ه له ماڵه‌وه‌یه ، به هۆى ئیفلیجبونیه‌وه 3 جار هه‌وڵى خۆکوشتنى داوه

دیــدار کــه‌لارى
وه‌ک هه‌موومان ئاگادارین که له‌دواى خۆپیشاندانه‌که‌ى 17 شوباتى شارى
سلێمانى خۆپیشاندانێکى گه‌وره له شارى که‌لار ده‌ستى پێ‌کرد له 25
شوباتدا که خۆپیشانده‌ران بۆ به گژ‌داچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و
ئیدانه‌کردنى کاره تۆقێنه‌ره‌که‌ى به‌رده‌م لقى چوارى پارتى ئه‌نجامیاندا ،
خۆپیشاندانه‌که له به‌رده‌م لقى 22 ى پارتى له که‌لار ئه‌نجام درا
که تیایدا پارتى به شێوه‌یه‌کى دڕندانه‌تر له‌وه‌ى لقى چوار هێرشى کرده
سه‌ر خۆپیشانده‌ران و له ماوه‌ى نزیکه‌ى سه‌عاتێکدا به یارمه‌تى هێزه
میلیشیاکانى مه‌حمود سه‌نگاوى گه‌نجیک و پیره مێردێکیان شه‌هید کرد‌و 33
که‌سى تریشیان بریندار کرد که یه‌کێکیان به ناوى (نه‌به‌رد) چاوێکى
له‌ده‌ستدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین بریندارى تر.
به‌ڵام یه‌کێک له‌و
گه‌نجانه‌ى تر که به‌ده‌ست سه‌ربازه‌کانى لقى 22 بریندار کرا ناوى (هاوکار
حمه سالح)ه که هاوشێوه‌ى (زمناکۆ) بوو به قوربانى و تووشى ئیفلیج بوون
هاتووه‌و سه‌ختترین بریندارى خۆپیشانده‌ره‌که‌ى شارى که‌لاره .که بەهۆی
پێکانی حەوزی بە فیشەکێکی بیەکەیسی لەبەردەم لقی 22ى پارتیدا، ریخۆڵەی
تەقیوەو بەشێک لەدەمارەکانی جەستەی لەکار کەوتوون، هه‌روه‌ها نزیکه‌ى 15
نه‌شته‌رگه‌رى بۆ کراوه‌و 18 بوتڵ خۆێن کراوه‌ته جه‌سته‌یه‌وه وه‌کو خۆى
ده‌ڵێت ئه‌و خوێنه‌ى که له جه‌سته‌مه‌دایه هه‌موو هى خه‌ڵکى تره ،
بۆیە لەوکاتەوە تائێستا که نزیکه‌ى 300 ڕۆژ‌ه لەسەر جێگە کەوتووە.به
هۆى بێزارییه‌وه ناڕواته ده‌ره‌وه‌و تا ئیستا 3 جار هه‌وڵى خۆکوشتنى
داوه به‌ڵام ماڵه‌وه‌یان فریایى که‌وتون و نه‌یانهێشتوه ، هه‌رچه‌نده
هاوکار ده‌ڵێت که دکتۆره‌کانى تاران پێیان ووتوه که ئه‌گه‌ر پاره‌ى
هه‌بێت نه‌خۆشیه‌که‌ى چاره‌سه‌ر ده‌کرێت به‌ڵام به هۆى هه‌ژ‌ارى و
ده‌سکورتی یه‌وه به بێ هیوا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه ،
به‌داخه‌وه تا ئێستا نه لایه‌نى ده‌سه‌ڵات و نه لایه‌نى ئۆپۆزسیۆنیش
به‌ده‌م کێشه‌ى ئه‌م گه‌نجه‌وه نه‌ڕۆیشتون و هیچ هاوکارییه‌کى ئه‌وتۆیان
نه‌کردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنى ، هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان له‌وه ناکرێت که
لایه‌نى به‌رپرس و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌م کێشه‌ى چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و
گه‌نجه‌وه بڕۆن چونکه له ماوه‌ى 300 ڕۆژ‌دا نه‌یانتوانیوه ئاوڕێکى لێ
بده‌نه‌وه بێ بێگومان ئیتر نایه‌نه‌وى به‌ده‌م کێشه‌که‌یه‌وه بڕۆن ،
به‌ڵام وه‌کو هاوڵاتیه‌ک ڕووى ده‌مم ده‌که‌م له لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن و
په‌رله‌مانتاران که له‌و پاره‌یه‌ى وه‌رى ده‌گرن هیچ نه‌بێت ده‌توانن
یارمه‌تیه‌کى بده‌ن و هه‌ندێک ئه‌رکى سه‌رشانى ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌ن 21
ساڵیه سوک بکه‌ن بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ ژ‌یانى ئاسایی خۆیی.