چەمچەماڵ؛ بەسوتاندنی ئاڵای تورکیا کۆمەڵکوژییەکەی باکور ئیدانەکرا
چرۆ محەمەد
کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ
یەکشەممە 1-1-2012 هاوڵاتیانی شارۆچکەی چەمچەماڵ
لەناوبازاڕدا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا، بەسوتاندنی ئاڵای تورکیا
کۆمەڵکوژییەکەی باکوری کوردستانیان ئیدانەکرد.
ئارام شێخ عەزیز یەکێک
لەئەندامانی دەستەی رێکخەری خۆپیشاندانەکە بەسایتی هاوڵاتی وت”لە
خۆپیشاندانەکەدا یاداشتێک خوێندرایەوە، داواکرا لە هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی
هەرێم کە بێدەنگ نەبن بەرامبەر بەم کۆمەڵکوژییەی دەوڵەتی تورکیا”.
وەک دەربڕینی نارەزایی بەرانبەر کۆمەڵکوژییەکەی باکوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، لەخۆپیشاندانەکەدا دوو ئاڵای ئەو وڵاتە سوتێندرا.
وریا عەبدولخالق ئەوخۆپیشاندەرەی دووئاڵاکەی سوتاند بەسایتی
هاوڵاتی وت” یەکێکیان لەبری خەڵکی هەولێر کە هێزەئەمنییەکان ڕێگریان لێکردن
ئاڵای تورکیا بسوتێنن، ئەوەکەی دیکەیان وەکو شارۆچکەی چەمچەماڵ دژی
کۆمەڵکوژییەکە سوتاندم”.
لەخۆپیشاندانەکەدا داواکرا هەموو ئەوبارەگایانەی تورکیا کەلەناوچەی بادیناندان دەربکرێن.
شهوی پێنجشەممەی ڕابردوو 29-12 چوار فڕۆکهی شهڕکهری تورکیا لە گوندی رۆبۆسکی ناوچەی قلابانی شرناخ لەباکوری کوردستان کاروانێکی 50 کهسییان
بۆردومان کرد لهئاکامدا نزیکەی 40 کهس گیانیان لهدهستدا.