مافه‌کانمان

سه‌باره‌ت به‌ئاشکرا کردنی ڕاستیه‌ کان

مافه‌کانمان

سه‌باره‌ت به‌ئاشکرا کردنی ڕاستیه‌ کان

پەکەکە هەڕەشی‌ تۆڵەکردنەوەی‌ کۆمەڵکوژییەکەی‌ شرناخ دەکات

پەکەکە هەڕەشی‌ تۆڵەکردنەوەی‌ کۆمەڵکوژییەکەی‌ شرناخ دەکات

پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستان هەڕەشەی‌ تۆڵەسەندنەوە لەسوپای‌ تورکیا دەکات، لەبەرامبەر کوشتنی‌ 36 لاوی‌ کورد، لەناوچەی‌ قلابانی‌ سەر بەپارێزگای‌ شرناخی‌ باکووری‌ کوردستان، کە لەلایەن فڕۆکەکانی‌ تورکیاوە هێرشیان کرایە سەر.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فراد نیوز، موراد قەرەیڵان سەرۆکی‌ کۆنسەی‌ کۆما جڤاکێن کوردستان هێمای‌ بەوە کردووە، ئەو دەستدرێژییەی‌ سوپای‌ تورکیا بەئاسانی‌ بەسەریاندا تێناپەڕێت‌و تۆڵەی‌ قوربانییەکان دەکەنەوە.

ئەم هەڵوێستەی‌ پارتی‌ کرێکارانی‌ کوردستان پەکەکە لەکاتێکدایە، کە شەوی‌ 28/29-12-2011، فڕۆکە جەنگییەکانی‌ تورکیا لەناوچەی‌ قلابانی‌ سەر بەپارێزگای‌ شرناخ لەباکوری‌ کوردستان، هێرشیان کردە سەر کاروانێک لاوی‌ کورد، کە کاری‌ کۆڵبەرییان دەکرد لەنێوان هەرێمی‌ کوردستان‌و شرناخدا، بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 35 لاویان کوژران‌و ژمارەیەکیش بێسەرو شوێنن.

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد