دوای وازهێنانی د. بەرهەم ساڵح، چیدەکات؟
ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە کە دوای وازهێنانی د. بەرهەم ساڵح، چیدەکات؟
لەو بارەیەوە راپۆرتێکی تێرو تەسەل بخوێنەرەوە
بەهۆی زاڵبوونی بەرپرسە سەربازییەکان لەیەکێتیدا، ئایندەی بەرهەم ساڵح لەنێو ئەو حیزبەدا باش نییە
لڤین، راپۆرتی راوێژ کامەران
بڕیارە لەساڵی نوێدا کابینەیەکی نوێی حکومی پێکبهێندرێتو پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئامادەی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو کابینەیە راگەیاندووە، د. بەرهەم ساڵحی سەرۆکی کابینەی شەشەمیش ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو مەسەلەیە لەلایەن خۆیەوە یەکلایی بووەتەوەو چیدیکە داوای درێژکردنەوەی ماوەکەی ناکاتو هەوڵیشی بۆ نادات، بەتایبەتیش کە بەوتەی ئەو ماوەی دوو ساڵی حکومڕانییەکەی (پڕبوووە لەکێشمەکێش)
ئەوەی لەئێستادا بووەتە جێگەی پرسیاری گرنگ لەنێو شەقامی کوردیدا کاری نوێی بەرهەم ساڵح دەبێت لەپاش سەرۆکی حکومەت، بەتایبەت لەکاتێکدا کە بەرهەم ساڵح لەحیزبەکەی خۆی نیگەرانە، چونکە بەشێک لەسەرکردایەتی ئەو حیزبە لەکاتی حکومڕانییەکەیدا بووبوونە کۆسپ لەبەردەمیدا، ئەمە جگە لەوەی یەکەمین کابینەی حکومی بوو کە ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێز رووبەڕووی وەستابوو، هەروەها لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیداو بەتایبەتیش لەدەڤەری بادینان دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نەبوو.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لەبەرهەم ساڵح هەرچەندە تا ئێستا بەتەواوەتی د. بەرهەم لەسەر کاری نوێی لەنێو یەکێتیدا یاخود لەدەرەوەی یەکێتی یەکلانەبووەتەوە، بەڵام چەندین ئەگەری لەبەردەمدایە کە جێبەجێیان بکات.
لەئێستادا بەرهەم ساڵح بەنیازی دامەزراندنی دامەزراوەیەکی گەورەی راگەیاندنە، ئەمەش بەلای بەشێک لەچاودێرانی سیاسیو بەرپرسانەوە دووبارەکردنەوەی هەمان ئەزموونی کۆمپانیای وشەیە، بەتایبەت لەکاتێکدا گەر بەرهەم ساڵح بیەوێت هەر هەنگاوێکی سیاسی گەورە بنێت بەر لەهەموو شت پێویستی بەپشتگیری دامەزراوەی راگەیاندن دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لەئەگەرەکان پێکهێنانی لیستێکی سەربەخۆیە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانو پاش سەرکەوتنی ئەو هەنگاوەشی پارتێکی نوێ رادەگەیەنێت کە وەک ئۆپۆزیسیۆن لەدەرەوەی حکومەتدا دەمێنێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی ئەنجامدانی هاوپەیمانییەتی دەدات لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە د. بەرهەم ساڵح ئەوەی بۆ دەرکەوتووە کە لەئێستادا باڵی سەربازی دەستیان بەسەر یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا گرتووەو یەکێتی دوای مام جەلال جێگەی سەرکردەیەکی مەدەنی وەک بەرهەم ساڵحی تێدا نابێتەوە، تەنانەت لەدورستکردنی لیستە نوێکەیدا تەنیا کەسە مەدەنییەکانی ئەو حیزبە پشتگیری لێدەکەن، بەتایبەت لەکاتێکدا کە بەشێکی زۆر لەبەرپرسانی راگەیاندن لەنێوخۆی یەکێتیدا کەسانی نزیک لەبەرهەم ساڵحن، هەر بۆیە دروستکردنی حیزبێکی سیاسی لەبەرژەوەندی د. بەرهەمدایەو ئەگەری پێکهێنانی ئەو حیزبە زۆرە.
د. بەرهەم ساڵح بۆخۆی لەبارەی دوو ساڵی حکومڕانییەکەیەوە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەوان رێکەوتنێکیان هەیە لەنێوان هەردوو پارتی کوردی سەرەکیدا بەوەی هەر دووساڵ جارێک ئەو پۆستە ئاڵوگۆڕبکەن، ئەو ماوەیە لەگەڵ کۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت، بەرهەم ساڵح دەڵێت "من هیوادارم ئەم بەرپرسیاریەتییە کۆتایی بێت، ئەوە شەرەفێکو بەرپرسیاریەتییەکی گەورەیە، لەمیانەی دوو ساڵی رابردوودا لەگەڵ هاوڕێکانم لەئەنجومەنی وەزیران چەند خزمەتگوزاریەکم پێشکەش بەگەلەکەم کردووە، ئەوەی لەدوای من دێت بۆ هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتییە لەمنو لەکەسانی ترەوە شایستەی هەموو پشتگیرییەکە".
بەڵام بەرهەم ساڵح بۆخۆی لەبارەی پۆستی نوێیەوە هیچ شتێکی نەدرکاندووە، ئەو دەڵێت "هەتا ئێستا پۆستێکی دیاریکراو نییە، بەڵام تەئکیدەکەمەوە بەوەی پابەندەبم بەپرۆژەیەکی سیاسییەوە کە مەبەست لێی جێبەجێکردنو قووڵکردنەوەی چاکسازییە دیموکراتییە پێویستەکانە لەکوردستاندا".
بەڵام دروستکردنی لیستێکی سەربەخۆ لەلایەن د. بەرهەمەوە بەلای بەشێک لەبەرپرسانی یەکێتیەوە، تەنیا هەڕەشەیەکەو ئەگەری دروستکردنی قورسە، بەشێکی دیکەش لەبەرپرسانی یەکێتی ئاماژە بەوەدەدەن کە بەرهەم ساڵح ئەزموونی کۆمپانیای وشە دوبارە ناکاتەوە، ئارێز عەبدوڵلا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی "د.بەرهەم جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەو بەدڵنیایەوە هەر لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دەمێنێتەوە، جگە لەوەی د. بەرهەم کەسایەتییەکە کە بەلێهاتەوییو شارەزایی خۆی لەسەر ئاستی کوردستانو عێراقو ناوچەکەش ناسراوە، ئەو گەر سەرۆکی حکومەتیش نەبێت، یەکێک لەهەرە کەسایەتییە کاریگەرەکانی گۆرەپانی سیاسی دەبێت لەکوردستان، جگە لەوەی چەندین پۆستو بەرپرسیارەیەی باڵا هەیە کە بۆی دیاریکراوەو گەر خۆی رازی ببێت دەیدرێتێ، هەر بۆیە ئەو سەرۆکی حکومەتبێت یان نا کاریگەری گەورەی خۆی دەبێتو لەنێو یەکێتیداو دەمێنێتەوە".
ئارێز عەبوڵڵا وتیشی "بەدڵنیاییەوە د. بەرهەم ئەزموونی کۆمپانیای وشە دوبارەناکاتەوە، بەناوی دامەزراوەی راگەیاندنەوە لەیەکێتی بچێتە دەرەوە".
جگە لەوەش رێبوا رکەریم وەلی رۆژنامەنووسێکی نزیک لەپارتی ئاماژە بەوە دەدات کە "د. بەرهەم بەرلەوەی ببێتە سەرۆکی حکومەتیش دامەزراوەیەکی راگەیاندنی سەربەخۆی هەبووە، لەئێستادا باس لەپرۆژەی میدیای گەورەتر دەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەوشیروان مستەفاش لەپێشتردا دامەزراوەی راگەیاندنی دروستکرد، هەمان ئەگەری لێدەخوێندرێتەوەو دەتوانین دروستکردنی لیستی سەربەخۆ وەک یەکێک لەئەگەرەکان تەماشای بکەین، بەڵام هیچکات لەو باوەڕەدا نیم کە ئەو جەماوەرەی کە گۆڕان توانی لەخۆی کۆبکاتەوە، د. بەرهەمیش بتوانێت بەدەستی بهێنێت".
هاوکات بزوتنەوەی گۆڕانیش پێیانوایە هێشتا زوو قسە لەسەر کاری د. بەرهەم بکرێتو ناکرێت پێَش رووداوەکان بکەوین، حەمە تۆفیق رەحیم بەرپرسی پەوەندییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان هەرچەندە ئامادەنەبوو لەبارەی ئەگەری دروستکردنی لیستی سەربەخۆو دواتر هاوپەیمانیکردن لەگەڵ گۆڕان لێدوان بدات، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە "لە ئێستادا د. بەرهەم خۆی لەنێو یەکێتیدا ماوەتەوەو لای ئێمەشەوە هیچ قسەیەکی لەو شێوەیە نەکراوە، ئێمە وەک گۆڕان کێشەمان لەگەڵ هیچ کەسێکیشدا نییە، کار کردنیشمان لەگەڵ هەرکەسێکدا لەسەر بنەمای پرۆژەی چاکسازیو بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەبێت".
حەمە تۆفیق رەحیم وتیشی "ناتوانین پێش رووداوەکان بکەوینو قسە لەسەر نیازێک بکەین، کە ئەگەری روودانی دوورە".
شەشەمیش ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو مەسەلەیە
لەلایەن خۆیەوە یەکلایی بووەتەوەو چیدیکە داوای درێژکردنەوەی ماوەکەی
ناکاتو هەوڵیشی بۆ نادات، بەتایبەتیش کە بەوتەی ئەو ماوەی دوو ساڵی
حکومڕانییەکەی (پڕبوووە لەکێشمەکێش)
ئەوەی لەئێستادا بووەتە جێگەی پرسیاری
گرنگ لەنێو شەقامی کوردیدا کاری نوێی بەرهەم ساڵح دەبێت لەپاش سەرۆکی
حکومەت، بەتایبەت لەکاتێکدا کە بەرهەم ساڵح لەحیزبەکەی خۆی نیگەرانە، چونکە
بەشێک لەسەرکردایەتی ئەو حیزبە لەکاتی حکومڕانییەکەیدا بووبوونە کۆسپ
لەبەردەمیدا، ئەمە جگە لەوەی یەکەمین کابینەی حکومی بوو کە ئۆپۆزیسیۆنێکی
بەهێز رووبەڕووی وەستابوو، هەروەها لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیداو
بەتایبەتیش لەدەڤەری بادینان دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نەبوو.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لەبەرهەم ساڵح
هەرچەندە تا ئێستا بەتەواوەتی د. بەرهەم لەسەر کاری نوێی لەنێو یەکێتیدا
یاخود لەدەرەوەی یەکێتی یەکلانەبووەتەوە، بەڵام چەندین ئەگەری لەبەردەمدایە
کە جێبەجێیان بکات.
لەئێستادا بەرهەم ساڵح بەنیازی
دامەزراندنی دامەزراوەیەکی گەورەی راگەیاندنە، ئەمەش بەلای بەشێک
لەچاودێرانی سیاسیو بەرپرسانەوە دووبارەکردنەوەی هەمان ئەزموونی کۆمپانیای
وشەیە، بەتایبەت لەکاتێکدا گەر بەرهەم ساڵح بیەوێت هەر هەنگاوێکی سیاسی
گەورە بنێت بەر لەهەموو شت پێویستی بەپشتگیری دامەزراوەی راگەیاندن دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لەئەگەرەکان
پێکهێنانی لیستێکی سەربەخۆیە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە بۆ هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانو پاش سەرکەوتنی ئەو هەنگاوەشی پارتێکی نوێ
رادەگەیەنێت کە وەک ئۆپۆزیسیۆن لەدەرەوەی حکومەتدا دەمێنێتەوە، بۆ ئەو
مەبەستەش هەوڵی ئەنجامدانی هاوپەیمانییەتی دەدات لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە د. بەرهەم ساڵح
ئەوەی بۆ دەرکەوتووە کە لەئێستادا باڵی سەربازی دەستیان بەسەر یەکێتی
نیشتمانی کوردستاندا گرتووەو یەکێتی دوای مام جەلال جێگەی سەرکردەیەکی
مەدەنی وەک بەرهەم ساڵحی تێدا نابێتەوە، تەنانەت لەدورستکردنی لیستە
نوێکەیدا تەنیا کەسە مەدەنییەکانی ئەو حیزبە پشتگیری لێدەکەن، بەتایبەت
لەکاتێکدا کە بەشێکی زۆر لەبەرپرسانی راگەیاندن لەنێوخۆی یەکێتیدا کەسانی
نزیک لەبەرهەم ساڵحن، هەر بۆیە دروستکردنی حیزبێکی سیاسی لەبەرژەوەندی د.
بەرهەمدایەو ئەگەری پێکهێنانی ئەو حیزبە زۆرە.
د. بەرهەم ساڵح بۆخۆی لەبارەی دوو ساڵی
حکومڕانییەکەیەوە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەوان رێکەوتنێکیان هەیە لەنێوان
هەردوو پارتی کوردی سەرەکیدا بەوەی هەر دووساڵ جارێک ئەو پۆستە
ئاڵوگۆڕبکەن، ئەو ماوەیە لەگەڵ کۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت، بەرهەم ساڵح
دەڵێت "من هیوادارم ئەم بەرپرسیاریەتییە کۆتایی بێت، ئەوە شەرەفێکو
بەرپرسیاریەتییەکی گەورەیە، لەمیانەی دوو ساڵی رابردوودا لەگەڵ هاوڕێکانم
لەئەنجومەنی وەزیران چەند خزمەتگوزاریەکم پێشکەش بەگەلەکەم کردووە، ئەوەی
لەدوای من دێت بۆ هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتییە لەمنو لەکەسانی ترەوە
شایستەی هەموو پشتگیرییەکە".
بەڵام بەرهەم ساڵح بۆخۆی لەبارەی پۆستی
نوێیەوە هیچ شتێکی نەدرکاندووە، ئەو دەڵێت "هەتا ئێستا پۆستێکی دیاریکراو
نییە، بەڵام تەئکیدەکەمەوە بەوەی پابەندەبم بەپرۆژەیەکی سیاسییەوە کە
مەبەست لێی جێبەجێکردنو قووڵکردنەوەی چاکسازییە دیموکراتییە پێویستەکانە
لەکوردستاندا".
بەڵام دروستکردنی لیستێکی سەربەخۆ لەلایەن
د. بەرهەمەوە بەلای بەشێک لەبەرپرسانی یەکێتیەوە، تەنیا هەڕەشەیەکەو
ئەگەری دروستکردنی قورسە، بەشێکی دیکەش لەبەرپرسانی یەکێتی ئاماژە
بەوەدەدەن کە بەرهەم ساڵح ئەزموونی کۆمپانیای وشە دوبارە ناکاتەوە، ئارێز
عەبدوڵلا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی "د.بەرهەم
جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەو بەدڵنیایەوە هەر لەگەڵ
یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دەمێنێتەوە، جگە لەوەی د. بەرهەم کەسایەتییەکە
کە بەلێهاتەوییو شارەزایی خۆی لەسەر ئاستی کوردستانو عێراقو ناوچەکەش
ناسراوە، ئەو گەر سەرۆکی حکومەتیش نەبێت، یەکێک لەهەرە کەسایەتییە
کاریگەرەکانی گۆرەپانی سیاسی دەبێت لەکوردستان، جگە لەوەی چەندین پۆستو
بەرپرسیارەیەی باڵا هەیە کە بۆی دیاریکراوەو گەر خۆی رازی ببێت دەیدرێتێ،
هەر بۆیە ئەو سەرۆکی حکومەتبێت یان نا کاریگەری گەورەی خۆی دەبێتو لەنێو
یەکێتیداو دەمێنێتەوە".
ئارێز عەبوڵڵا وتیشی "بەدڵنیاییەوە د.
بەرهەم ئەزموونی کۆمپانیای وشە دوبارەناکاتەوە، بەناوی دامەزراوەی
راگەیاندنەوە لەیەکێتی بچێتە دەرەوە".
جگە لەوەش رێبوا رکەریم وەلی
رۆژنامەنووسێکی نزیک لەپارتی ئاماژە بەوە دەدات کە "د. بەرهەم بەرلەوەی
ببێتە سەرۆکی حکومەتیش دامەزراوەیەکی راگەیاندنی سەربەخۆی هەبووە،
لەئێستادا باس لەپرۆژەی میدیای گەورەتر دەکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەوشیروان
مستەفاش لەپێشتردا دامەزراوەی راگەیاندنی دروستکرد، هەمان ئەگەری
لێدەخوێندرێتەوەو دەتوانین دروستکردنی لیستی سەربەخۆ وەک یەکێک لەئەگەرەکان
تەماشای بکەین، بەڵام هیچکات لەو باوەڕەدا نیم کە ئەو جەماوەرەی کە گۆڕان
توانی لەخۆی کۆبکاتەوە، د. بەرهەمیش بتوانێت بەدەستی بهێنێت".
هاوکات بزوتنەوەی گۆڕانیش پێیانوایە هێشتا
زوو قسە لەسەر کاری د. بەرهەم بکرێتو ناکرێت پێَش رووداوەکان بکەوین،
حەمە تۆفیق رەحیم بەرپرسی پەوەندییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان هەرچەندە
ئامادەنەبوو لەبارەی ئەگەری دروستکردنی لیستی سەربەخۆو دواتر
هاوپەیمانیکردن لەگەڵ گۆڕان لێدوان بدات، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە "لە
ئێستادا د. بەرهەم خۆی لەنێو یەکێتیدا ماوەتەوەو لای ئێمەشەوە هیچ قسەیەکی
لەو شێوەیە نەکراوە، ئێمە وەک گۆڕان کێشەمان لەگەڵ هیچ کەسێکیشدا نییە، کار
کردنیشمان لەگەڵ هەرکەسێکدا لەسەر بنەمای پرۆژەی چاکسازیو بەرژەوەندی
خەڵکی کوردستان دەبێت".
حەمە تۆفیق رەحیم وتیشی "ناتوانین پێش رووداوەکان بکەوینو قسە لەسەر نیازێک بکەین، کە ئەگەری روودانی دوورە".