ئاهەنگەکەی شەوی سەری ساڵی سلێمانی لە سەر داوای هێرۆ و مەلا بەختیار سازکر
محەمەد کوردۆ
بەداخەوە من وەک شاعیرێک تا ئەم چرکەیە وشەیەکم لە بارەی ڕەوشی سیاسی کوردستانەوە نەنووسیوەو بەردەوام سەرقاڵی دنیای ئەدەبی بوومە چ وەک شیعرو چ وەک رەخنەکرێکی ئەدەبی بەڵام ئێستا لە دوا شەوی سەری ساڵدا ویژدانم ئازارم دەدات و ناتوانم ئەم چەند دێرە نەنووسم .
1- لە دەڤەری شەرناخ چەندین کوردی قوربەسەر دەکوژرێن کەچی لە شارەکانی باشوری کوردستان ئاهەنگو هەرایە دەڵێیت کورد دەوڵەتی کوردی بنیات ناوە، دیسان دەڵێم بەداخەوە ئەو ئاهەنگەی سلێمانی کە کەمال محەمەد بۆ مشتێ پارە بەشداری تێداکرد لەسەر داوای خانمی یەکەمی عێراق هێرۆی ژنی جەللال تاڵەبانی کراوەو هەموو ئەو پارەیەی دراوەتە مۆسیقارو گۆرانی بێژەکان هێرۆی خانمی یەکەم ئەو پارەیەی داوە، بەداخەوە نەدەبوو هێرۆ لە کاتێکدا لە باکوری کوردستان پۆل پۆل کورد سەهید دەکەن ئەو سەرقاڵی ئاهەنگو بەزمورەزم بێت. من لە خۆمەوە ئەم قسەیە ناکەم وەک بەڕیوەبەری دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە سلێمانی بەرپرسیارێتی ئەم قسانە هەڵدەگرم و دڵنیام هێرۆ و مەلابەختیار وتبوویان لەبەر خاتری ئەوەی ئەو کوردانە کوژراون نابێت ئێمە ئاهەنگ نەگێرین و تورکیا بکەینە دوژمنی خۆمان، هیڕۆ ئەو شەکرەیشی شکاندبوو وتبووی ئیمە ئەنفال کراین کیمیایمان لێدرا ئەوان چییان بۆ ئێمەکرد تا ئێمە خەمی ئەوان بخۆن، هیرۆ چونکە بەشی شێری لە قازانجی کۆمپانییە بییانییەکان بەردەکەوێت لە ڕیگای نۆکانەوە بۆیە ئاوا مەستی بەزم و رەزم و ئاهەنگ گێرانە و نایەوێت دڵی تورکیا بڕەنجێنێت،