رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران داوای کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که
هاوڵاتی
38 په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنه
جیاوازه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان داوای کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی
په‌رله‌مان ده‌که‌ن بۆ گفنوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای لێبوردنی گشتی.
په‌یمان عیزه‌دین ئه‌ندامی
لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌سایتی
هاوڵاتی راگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی
کوردستان زۆر هه‌وڵیانداوه پشووی زستانه‌ی په‌رله‌مان که‌م بکرێته‌وه،
چونکه چه‌ندین پرۆژه یاسای گرنگ که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به ژیانی
خه‌ڵکه‌وه هه‌یه له ئێستادا له چاوه‌ڕوانی گفتوگۆکردندان بۆ
په‌سندکرن،” به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره‌مان ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا”.
ئه‌وئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی مافی
مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی کوردستان، وتی”له‌ڕێگه‌ی یاداشتێکه‌وه که 38
په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنه جیاوازه‌کان واژۆمان له‌سه‌رکردووه ئاڕاسته‌ی
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان‌مان کردوه، که له سه‌ره‌تای
مانگی کانوونی دووه‌می ساڵی 2012 دانیشتنێکی نائاسایی ئه‌نجام بدرێت
بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای لێبوردنی گشتی، چونکه په‌یوه‌ندی
به ژیانی ژماره‌یه‌ک زیندانییه‌وه هه‌یه”.
په‌یمان عیزه‌دین پێیوایه که ناکرێت به‌هۆی پشوی په‌رله‌مانه‌وه پرۆژه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه دوابخرێت.