ناوەڕۆرکی کۆبوونەوەکەی سێ سەرکردەکەی ئوپۆزیسیۆن 
ئەمڕۆ هەرسێ سەرکردەکەی ئۆپۆزیسیۆن لەمەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوەکەش لەڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا رەتیانکردەوە بەشداری کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی بکەن تا ئەوکاتەی زەمینە سازی بۆ دەکرێتو ئاماژەشیان بەوەدا کە هەنگاوی پێویست بۆ ئەنجامدانی چاکسازی نەنراوە.
لەڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەرسێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن رەتیانکردەوە بەشداری کۆبونەوەی پێنج قۆڵی بکەن تا ئەوکاتەی زەمینەسازی بۆ دەکرێت ئەویش لەڕێگەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا جەختیان کردەوە لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی شەش پاکێجەکەی ئۆپۆزسیۆن راشیانگەیاند کە هەنگاوی پێویست بۆ ئەنجامدانی چاکسازی نەنراوە