مافه‌کانمان

سه‌باره‌ت به‌ئاشکرا کردنی ڕاستیه‌ کان

مافه‌کانمان

سه‌باره‌ت به‌ئاشکرا کردنی ڕاستیه‌ کان

مەنسور بارزانی لەفەیسبوک "جنێو" دەدات


مەنسور بارزانی لەفەیسبوک "جنێو" دەدات

مەنسور بارزانی کوڕی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشێک لەبەشداربووانی فەیسبووک بە "بێ ئەخلاق‌و بەکرێگیراوو بێ خانەوادە" وەسفدەکات. 
مەنسور بارزانی لەپەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت "هەندێ کەسی بێ خانەوادەو بەکرێگیراو شتی نەشیاو لەسەر ڕەسمەکانی من دەنوسن". 
بارزانی هەروەها داواش لەلایەنگرو هاوڕێیانی دەکات کە وەڵامی ئەو بێ ئەخلاقانە نەداتەوە بەوتەی خۆی "بەحر بەدەمی سەگ پیس نابێت". 
مەنسور بارزانی تەئکیدیش دەکاتەوە ، ڕێبازی ئەوان ڕەوشت بەرزانەیە، لەبەرامبەریشدا بەشێک لەو بەشداربووانەی کۆمێنتیان لەسەر ڕوونکردنەوەکەی مەسرور بارزانی نوسیوە ، رەخنە لە بەکارهێنانی وشەی "بەکرێگیراو بێ خانەوادەو بێ ئەخلاق" لەلایەن ناوبراوەوە دەگرن‌و دەنوسن "مادام تۆ باسی رەوشت بەرزی دەکەیت ، دەبوایە ئەو جۆرە وشانەت بەکار نەهێنایە"

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد