مافه‌کانمان

سه‌باره‌ت به‌ئاشکرا کردنی ڕاستیه‌ کان

مافه‌کانمان

سه‌باره‌ت به‌ئاشکرا کردنی ڕاستیه‌ کان

دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرهەم ساڵح، تەواوی وەزیرەکانی حکومەتیش

دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرهەم ساڵح، تەواوی وەزیرەکانی حکومەتیش دەستلەکاردەکێشنەوە


وەزیرێکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی‌ بەرهەم ساڵح تەواوی وەزیرەکانی کابینەی‌ شەشەمیش دەستلەکاردەکێشنەوە.

کامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بەدەنگی گۆڕانی راگەیاندووە لەوکاتەی‌ سەرۆکی حکومەت بەڕەسمی دەستلەکاردەکێشێتەوە، تەواوی وەزیرەکانی بەدوای ئەودا دەستلەکاردەکێشنەوە.

ئاماژەی‌ بەوەشدا تا ئێستا بەڕەسمی وادەیەک بۆ کۆتایی پێهێنان بەکارەکانی ئەم کابینەیە بەئەوان نەوتراوەو وادەکەش لەوکاتەوە دەستپێدەکات کە سەرۆک وەزیران دەستلەکاردەکێشێتەوەو دەگۆڕدرێت.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئەوەشی باسکرد، لەوکاتەی‌ سەرۆک وەزیران دەگۆڕدرێت لەڕووی یاساییەوە بەمانای دەستلەکارکێشانەوەی‌ تەواوی حکومەتەو سەرجەم وەزیرەکانیش دەستلەکاردەکێشنەوە.

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد